riklam

دیداری کۆمپانیا بازرگانیەکانی هەڵەبجە و تورکیا بەڕێوەچوو

کوردستان 08:41 PM - 2021-09-16

بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و بازرگانان و کۆمپانیاکانی  هەڵەبجە و تورکیا، یەکەم دیداری بازرگانی بە ئاڕاستەی دروستکردنی هەماهەنگی و بوژاندنەوەی پارێزگاکە لە ڕێگەی هاوردە و هەناردەکردنی بەرهەم و کەرەستەی بازرگانی ل لە نێوان ژووری بازرگانی و پیشە سازی هەڵەبجە و  کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو 

لە سەرەتای دیدارەکەدا  ئازاد تۆفیق بە ناوی پارێزگای هەلەبجەوە بەخێر هاتنی کردن و سوپاسی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجەیکرد بۆ ئەو دیدارە بازرگانیەوە و پشتگیر و پشتیوانی خۆی بۆبازرگان و ئامادەبووانی دیدارەکە دووپاتکردەوە . 
ووتیشی : تورکیا وولاتێکی گرنگی بازرگانیە و ئێمە ئومێد دەخوازین پەیوەندیەکانمان بە ئاڵو گۆڕی کەرەستە و بابەتە کشتوکاڵیەکان زیاتر پەرەی پێبدرێت. 

لای خوشیەوە نەواف کڵچ سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازان و خاوەنکارانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند لە 17 پارێزگا و بە بەشداری زیاتر لە 50 بازرگان هاتووین بۆ دروستکردنی پەیوەندیەکی باش لەگەڵ بازرگاناندا و ئێمە هەڵەبجە بە ناوچەیەکی تایبەت و قوربانیدەر دەبینین و خۆشحاڵ دەبین لەم ڕووە هاوکاری بین.

PUKmedia فەرحان حەمە خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket