}

سه‌رۆك كۆمار: مه‌سیحییه‌كان پێكهاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وڵاتن

عیراق 06:04 PM - 2021-09-16

د. به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی ئه‌یلولی 2021 له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا پێشوازیكرد له‌ وه‌فدێكی ژنانی كلدان و ئاشوری و سریان و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ مه‌سیحییه‌كان پێكھاته‌یه‌كی ره‌سه‌نی وڵاتن.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار به‌گرنگییه‌وه‌ باسی له‌ رۆڵی گرنگی مه‌سیحییه‌كانی وڵات كرد له‌ پاراستنی ناسنامه‌ی نیشتمانییان و به‌شداری كارایان له‌گه‌ڵ ھه‌موو پێكھاته‌كانی دیكه‌ی عیراق له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌ جۆراوجۆره‌كان و خۆڕاگرییان له‌به‌رامبه‌ر توندوتیژی و تیرۆردا.

ھه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك به‌رھه‌م ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ ژنانی عیراق به‌ گشت پێكھاته‌كانییه‌وه‌ رووبه‌ڕوی تاوانه‌كانی تیرۆری بوونه‌وه‌، به‌ڵام بوێرانه‌ به‌ره‌نگاری هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیان بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان، به‌تایبه‌تی ئاواره‌بوون و هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرستان، ھه‌روه‌ھا دووپاتیكرده‌وه‌ له‌گرنگی پشتیوانیكردن له‌ ژنان و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و مسۆگه‌ركردنی ته‌واوی مافه‌ ره‌واكانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌.

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستی خستنه‌گه‌ری گشت ھه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئاواره‌ مه‌سیحییه‌كان بۆ زێد و ناوچه‌كانی خۆیان و فه‌راھه‌مكردنی به‌شداری كارای مه‌سیحییه‌كان له‌ كایه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی، به‌جۆرێك دڵنیایی بدات له‌وه‌ی ده‌نگ و داواكاری مه‌سیحییه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی باش ده‌گاته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket