riklam

بەرمیلێك نەوت 75 دۆلاری تێپەڕاند

ئابوری 10:37 AM - 2021-09-16

نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت 75 دۆلاری تێپەڕاندو ماوەی چەند رۆژێكە بەردەوامە لەبەرزبوونەوەو بەراورد بەساڵی رابردوو هەر بەرمیلێك نەوت لەگەڵ ئێستا زیاتر لە 30 دۆلارە.

ئەمڕۆ 16ی 9ی 2021، لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 75 دۆلار و 37 سەنت مامەڵەی پێوەكراو نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش بە 72 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەسەرەتایی ئەم هەفتەیەوە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لە بەرزبوونەوە كردووەو خواست لەسەر كڕینی لەبازاڕەكانی جیهاندا زیادیكردوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرو 75 دۆلار لەكاتێكدایە كە ساڵی رابردوو لەمكاتەدا بەهۆی كۆرۆناوەو وەستانی كارگەكان و گەشتە ئاسمانییەكان لەجیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوت نەوت بە زباتر لە 40 دۆلار بوو.

PUKmedia ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket