riklam

كۆڕبەندی ئابووری بازرگان و كارسازانی توركیا و سلێمانی بەرێوەچوو

کوردستان 03:05 PM - 2021-09-15

بەئامانجی زیاتر كاركردن و رێكخستنەوەی پەیوەندیە بازرگانیەكان لەنێوان توركی و سلێمانی كۆڕبەندێكی ئابوری لەنێوان بازرگانان و كارسازانی توركیا و سلێمانی بەرێوەچوو.

ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەك لە بازرگان و كارسازی توركیا سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كردووە لە ھەرەیەكە لە شارەكانی ھەولێر و دھۆك و مووسڵ كۆڕبەندی ئابوریان ئەنجامدا و ئەمرۆش لە شاری سلێمانی كۆربەندێكی تایبەت بەرێوەچوو، بریاریشە سبەینێ لە شاری ھەڵەبجە كۆڕبەندێكی ئابوری بەرێوەبچێت".

مستەفا شێح عەبدولرەحمان، سەرۆكی یەكێتی ھاوردەو ھەناردنكارانی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند" ژمارەیەك لە بازرگانان و كارسازانی ووڵاتی توركیا سەردانی شاری سلێمانیان كردووە و كۆڕبەندێكمان ئەنجاداوە ، ئەمە یەكەمین جارە بەوشێوەیە وەفدێكی توركیا سەردانی سلێمانی دەكات ".

وتیشی"بازرگانان و كارسازانی توركیا مەبەستیانە كاری ھاوبەش لەگەڵ بازرگانان و پیشەسازانی سلێمانی ئەنجام بدەن و لە شاری سلێمانی كاری وەبەرھێنان ئەنجام بدەن  و لەم كۆڕبەندەشدا كاری سەرەكیمان ھەماھەنگی كردنە تاوەكو ئاسانكاری بكەین بۆ ئەوەی زۆرترین بازرگان و كارسازی توركیا لە سلێمانی كاربكەن وەبەرھێنان ئەنجام بدەن".

لای خۆشیەوە نەواف خلوس سەرۆكی كارسازان و بازرگانانی توركیا بە PUKmedia ی راگەیاند" ئەمرۆ بۆ ئێمەی بازرگان و خاوەنكارانی توركیا رۆژێكی گرنگە چونكە لەم كۆڕبەندەدا چاومان بە بازرگانانی سلێمانی كەوتووە ئەوان دەیانەوێت لەم رێگەیەوە و ھەروەھا ئێمەش دەمانەوێت كاری ھوابەش لەم شارەدجا ئەنجام بدەین تاوەكو بە ھەردوولا خزمەتی ھەرێمی كوردستان بكەین ".

وتیشی" ئێمە بارزگانانی توركیا لە ١٧ پارێزگای توركیاوە ھاتووین و دەمانەوێت لە سلێمانی كاری وەبەرھێنان ئەنجام بدەین كە ئەوەش ھۆكارێك دەبێت تاوەكو پەیوەندیە بازرگانییەكانمان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان و بەتایبەت شاری سلێمانی پتەوتر بكەین ، لەگەڵ ئەوەشدا شاری سلێمانی لە رووی كلتورییەوە پێشكەوتنی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بۆیە ئێمەش دەمانەوێت لەم شارەدا كاری وەبەرھێنان ئەنجام بدەین و زیاتر ئەم شارە بەرەوپێشبەرین".

راشیگەیاند" ئێمە چەند رۆژێكە ھاتوینەتە ھەرێمی كوردستان و لە ھەریەكە لە شارەكانی ھەولێر و دھۆك و موسڵ كۆبەندمان ئەنجام داوە و ئەمرۆش لە سلێمانین و سبەنێش لە شاری ھەڵەبجەی شەھیدین لەگەڵ بازرگانان و كارسازانی ھەڵەبجە كۆدەبینەوە".

ھەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی سەردانی بازرگانان و كارسازانی ووڵاتی توركیا بۆ سلێمانی بە PUKmedia ی راگەیاند" وەك پارێزگای سلێمانی سەرجەم ئاسانكارییەكانیان بۆ دەكیەن تاوەكو كاری وەبەرھێنان لەم شارە ئەنجام بدەن ، داواشمان لێ كردوون كە گرنگی بە كوالێتی كاڵاكیانیان زیاتر بدەن تاوەكو لە ھەرێمی كوردستان زیاتر سوودیان لێ وەربگیرێت".

وتیشی" ژمارەیەكی زۆر بازرگان و كارسازی ھەرێمی كوردستان و سلێمانی لە ووڵاتی توركیا كاری بازرگانی و وەبەرھێنان ئەنجام دەدەن ئەوەش بۆ ئەوەیە پەیوەندیە بازرگانیەكان زیاتر پتەو بكرێن و ئەمرۆش ئەو كۆڕبەندە ئەنجام دراوە گرنگی خۆی ھەیە و كاریش دەكرێت بۆئەوەی ئالوگۆڕە بازرگانیەكانمان لەگەڵ توركیا فراوانتر بكەین".

لای خۆشیانەوە بازرگانانی توركیا ستایشی بازرگانان و كارسازانی سلێمانیان كرد كە ھۆكارێكن تاوەكو ئاڵوگۆرە بازرگانیەكان زیاتر پەرە پێ بدەن، ئاماژەژیان بۆ ئەوە كرد كە پەیوەنیدەكانیان زیاتر پەرە پێ دەدەن".

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ.. شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket