riklam

پەرلەمانتارێك: عیراق سوودی لەبەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەرنەگرتووە

عیراق 02:15 PM - 2021-09-15

دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان بۆ سەرووی 72 دۆلار، عیراق لەفرۆشتنی هەر بەرمیلێك 25 دۆلار لە بودجەكەی زیاد دەكات، ئەندامێكی ئەنجونەنی نوێنەرانیش رایدەگەیەنێت عیراق سودی لەبەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ زیادكردنی داهات وەرنەگرتووە، بەدووریشی دەزانی حكومەتی فیدراڵ بتوانێ پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوو ئامادە بكات.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری ئەنجومەنی نوێبەران تایبەت بە PUKmedia ی راگەیاند: لەكاتی پەسەندكردنی بوودجەی ئەمساڵی عیراق نرخی یەك بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار خەملێنرا، بەڵام دواتر  نەوت بۆ سەرووی 72 دۆلار بەرزبووە، كەچی ئەو بەرزبوونەوەیە نەبۆتە هۆی زیادكردنی داهات و دانانی بودجەی تەواوكاری.

وتیشی: هۆكاری سوود وەرنەگرتنی حكومەتی عیراقی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەكاتی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی 2021 دا كورتهێنانێكی زۆر هەبوو، ئێستا لەگەڵ بەرزبونەوەكە ئەو كورتهێنانەی هەبوو پڕدەكرێتەوە، بەتایبەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران.

راشیگەیاند: ئێستاش كە لەكۆتایی ساڵ نزیكدەبینەوە پێویستە حكومەتی فیدراڵ پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی داهاتوو بنێرێت، بەڵام پێشبینی دەكرێت بەهۆی هەڵبژاردنی مانگی 10، حكومەت نەتوانێ  بودجە ئامادە بكات،  لەم حاڵەتەش یان دەبێت ساڵی داهاتووش كار بە بودجەی 2021 بكرێت، یانیش كابینەی داهاتوو پڕۆژەیاسای بوودجە ئامادە دەكات.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket