riklam

قائیمقامی هەڵەبجە پڕۆژەی جوتیاران بەسەردەكاتەوە

کوردستان 09:42 PM - 2021-09-14

قائیمقامی هەڵەبجە بە یاوەری بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و بەڕێوبەری ڤێتەنەری هەڵەبجە ژمارەیەك پڕۆژەی كشتوكاڵی گاوداری جوتیارانی بەسەر كردەوە.

لەوبارەیەوە نوخشە ناسیح قائیمقامی هەڵەبجە بە PUKmedia ی راگەیاند: سەردانی كۆمەڵێك پرۆژەی كشتوكاڵی و گاوداریمان لەسنوورەكەدا كرد، كەپێكدێت لە پرۆژەی پەلەوەری سیروان بۆ بەرهەم هێنانی هێلكە لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە 600 هەزار هێلكە بەرهەم ئەهێنێ، پرۆژە كشتوكاڵی سیروان كە پێكدێت لە 60 خانوی پلاستیكی بۆ بەرهەم هێنانی خەیار وتەماتە، كێڵگەی جوتیاری نمونەی زانا رەئوف، كێڵگەی جوتیاری نمونەی حاجی ئیسماعیل ،كێڵگەی جوتیاری نمونەی كاك ئەحمەد تەپەتۆڵەكە، كێڵگەی گاوداری مەروان عابد .

وتیشی: هەر لەو سەردانە مەیدانییەدا گفتوگۆ لەسەر كارو پرۆژەو بەرهەمەكانیان و بەشداریكردنیان لەپلانی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەڵەبجە كرا، دەخوازین ئەم پرۆژانە بەردەوام بێت و بتوانین وەك هەموو پرۆژە كشتوكاڵی و گاودارییەكانی تر پشتیوانیان بین .

PUKmedia فەرحان حەمەخان-هەڵەبجە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket