riklam

قوباد تاڵه‌بانی: هاوپه‌یمانی كوردستان هاوپه‌یمانی سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه‌

کوردستان 06:34 PM - 2021-09-14

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 14-9-2021، به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیدانی هاوپه‌یمانی له‌ كورددستان له‌ بازنه‌ی 4ی سلێمانی و چه‌ندین فه‌مانده‌و كادیرو ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه‌رنه‌ڤاڵی ناساندنی كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ پاركی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین، له‌ رانیه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تای كه‌رنه‌ڤاڵه‌كه‌شدا، هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ سنووره‌كه‌ كه‌ بازنه‌ی 4 ی سلێمانییه‌و ژماره‌یان سێ كاندیدن خۆیان ناساند، ئه‌وانیش غه‌ریب ئه‌حمه‌د كاندیدی ژماره‌ (20)و به‌ردریه‌ حسێن كاندیدی ژماره‌ (28)  و به‌كر بایز كاندیدی ژماره‌ (23)ن، له‌به‌رده‌می جه‌ماوه‌ری شاری رانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین، خۆیان ناساند.

پاشان قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان وتارێكی پێشكه‌شكردو رایگه‌یاند: هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوپه‌یمانی سه‌رۆك مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ین.

 سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان وتیشی: هاتووین لێره‌وه‌ له‌ناو خزم و كه‌سوكاری خۆماندا چه‌خماخه‌ی داستانێكی تر، لێبده‌ین، ئه‌ویش چه‌خماخه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانه‌و له‌ ژێر دروشمی به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هێزترین جێبه‌جێبكه‌ین.

وتیشی: له‌ ماوه‌ی رابردودا به‌ ته‌نها له‌ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین 30 پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و بچوك و 180 پڕۆژه‌ی جۆراو جۆرمان فراوان و نۆژه‌نكردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین ، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ربخه‌ین ده‌توانین ژماره‌یه‌كی زۆر كاندیدی كاریگه‌رو به‌ توانا بنێرینه‌ په‌رله‌مانی عیراق تا بتوانن شه‌ڕی مووچه‌و بودجه‌ بكه‌ن خزمه‌تێكی زیاتر به‌ هاووڵاتییان و سنووره‌كه‌ بكه‌ین، هه‌روه‌ها وتی داواتان لێده‌كه‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاوسه‌نگی هێز ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن .

قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند: ئێمه‌ به‌ یه‌كڕیزی و یه‌ك ده‌نگی له‌ به‌غدا شه‌ڕی یه‌كڕیزی و مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین ، هه‌روه‌ها وتی: داواتان لێده‌كه‌ین ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن، بۆئه‌وه‌ی بتوانیان شه‌ڕی موچه‌و بودجه‌ی بكه‌ین و مافه‌ ده‌ستوریی و یاساییه‌كانی هاووڵاتییانمان بپارێزین وتیشی: ده‌نگ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانی كاریگه‌رو باش بنێرینه‌ به‌غدا تا شه‌ڕی موچه‌و بودجه‌ قوتی هاووڵاتییانمان بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket