}

ئێران.. قوربانیانی كۆرۆنا 115 هەزار كەسی تێپەڕاند

جیهان 04:01 PM - 2021-09-14

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 22 هەزار و 329 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و 408 تووشبووش مردوون.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكردووە تا ئێستا 5 ملیۆن و 340 هەزار و 656 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیە چوار ملیۆن و 627 هەزار و 27 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 115 هەزار و 167 تووشبووش مردوون. 

 هەروەها 168 شار لەناو بازنەی سووری مەترسی كۆرۆنادان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو