}

قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌یه‌كی جبس داده‌خات

کوردستان 03:44 PM - 2021-09-14

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی پاشه‌ڕوی قرتێنه‌ره‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترسی داخست.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14-9-2021، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و مه‌رجه‌كانی  ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی،  قائیمقامیه‌تی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترسی له‌ گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی داخست.

راپۆرتی رۆژانه‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ به‌هۆی هه‌بونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ قرتێنه‌ره‌كان و پاشه‌ڕۆیان شوێنه‌كه‌ شیاوی كاركردن نییه‌ تیایدا، بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی چپسی ته‌ترس داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو