riklam

كارەبای هەرێم لەگەڵ دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەتدا گرێبەست دەكات

کوردستان 01:33 PM - 2021-09-14

كارەبای هەرێم گرێبەستی بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەباو كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبای لەگەڵ دوو كۆمپانیای كەرتی تایبەت ئیمزا كرد.

بەپێی راگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبا ئەمڕۆ 14ی 9ی 2021 كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا گرێبەستێكی بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی سكادا لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای ستێرو كۆنترۆڵ ماتیك ئیمزا كرد كە پرۆژەكە بەتێچوی 37 ملیۆن و 982 دۆلار لە ماوەی 900 رۆژدا جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، پرۆژەی سكادا بۆ بەڕێوەبردن و كارپێكردنی سیستمی كارەبای هەرێم و كۆنترۆڵكردنی وێستگەكانی بەرهەمهێنان، گواستنەوەو دابەشكردنی كارەبا بەكار دێت.

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket