riklam

هەڵمەتی پاككردنەوە لە كەركوك بەردەوامە

کوردستان 09:44 AM - 2021-09-14

لەدرێژەی ئەو هەڵمەتەی هاوپەیمانی كوردستان بۆ پاكردنەوەی كەركوك لەخۆڵ و خاشاك دەستیپێكردوە ئەمڕۆش چەند گەڕەكێكی دیكەی كەركوك پاكدەكرێتەوە.

لەبارەی هەڵمەتەكەوە فەرەیدون عادل بەڕێوەبەری شارەوانی كەركوك بە PUKmedia ی راگەیاند: لە درێژەی هەڵمەتەكەدا گەڕەكەكانی رەحیماوا و تەپە و ئەڵماس پاكدەكرێنەوە.

وتیشی: وەكو شارەوانی كەركوك ستایشی هاوپەیمانی كوردستان دەكەین بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتەكە چونكە، خزمەتێكی گەورەی كەركوك دەكات لەكاتێكدا حكومەتی عیراق بودجەی پاككردنەوەی كەركوكی كەم كردۆتەوە و توانای شارەوانی كەركوكیش بۆ پاككردنەوەی شارەكە سنووردارە.

جێی ئامەژەیە هەڵمەتی پاككردنەوەی كەركوك لەلایەن هاوپەیمانی كوردستانەوە لە ڕۆژی 9ی ئەیلولەوە دەستیپێكردوەو بەرەوامیشە.

PUKmedia محەمەد ئەحمەد- كەركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket