riklam

ئــەمـڕۆ لــە مـێژوودا

جیهان 08:37 AM - 2021-09-14

14 سێبتەمبەر ئەیلول
رووداوەكان:
320: قەدیس (هیلانە) دایكی (قوستەنتین) داوای لە كوڕەكەی كرد ئاینی مەسیحی بڵاوبكاتەوە.
786: هارونە رەشید خەلافەتی گرتە دەست دوای كوژرانی براكەی (هادی).
1812: ناپلیۆن پۆناپارت توانی مۆسكۆ داگیر بكات كە گرنگترین شاری ئیمبراتۆریەتی روسیا بوو.
1820: ریچ بۆ جاری دووەم دەگاتەوە سلێمانی.
1899: پیرەمێردی شاعیر دەكری بە ئەندامی ئەنجومەنی ئەستەمبوڵ لە سەر فرمانی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم.
1901: سیۆدۆر رۆزفلت بوو بە سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان لە دوای سەرۆك (ویلیام مكینلی) كە لە ئەنجامی برینەكەی بەهۆی هێرشكردنە سەری لە 6ی سێبتەمبەر وەفاتیكرد.
1917: راگەیاندنی سیستەمی كۆماری لە روسیا.
1922: بەستنی یەكەم كۆنگرەی كورد لە باشووری كوردستان لە شاری سلێمانی و شێخ مەحمودی حەفید وەكو مەلیكی كوردستان بەشداری تێداكرد.
1967: خۆكوشتنەوەی موشیر (عەبدولحەكیم عامر) بەهۆی خواردنەوەی ژەهرەوە.
1982: تیرۆركردنی سەركۆماری لوبنانی هەڵبژێراو (بشیر الجمیل) ئەوەش پێش رادەستكردنی پۆستەكەی بە چەند رۆژێك.
1988: حكومەتی عێراق لە ناوچەی زرارەتی چەند گوند و باخێكی وێرانكرد.
1992: دامەزراندی زانكۆی دهۆك.
1996: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی دەسەڵاتداری لە بۆسنە و هەرسك.
1999: لە دوای هەوڵێكی زۆر و پشتگیری كردن كۆماری (كریباس) وەرگیرا بە ئەندام لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان.
2000: یەكەمین كۆنگرەی سەندیكای كارمەندانی كوردستان لە سلێمانی.
2003: وەزیری دەرەوەی ئەمریكا (كوڵن پاوەڵ) بۆ یەكەمجار سەردانی عێراقی كرد لە پاش رووخانی رژێمی بەعس.
2003: سوید لە راپرسیەكی گشتیدا رەتی ئەوەی كردەوە كە پشت بە دراوی یۆرۆ ببەستێت.
2005: تەقاندنەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو لە (كازمیە) لە بەغداد كە بووە هۆی كوژرانی زیاد لە 150 كەس و برینداربوونی زیاتر لە 75 كەسی تر و زیان گەیاندن بە دەیان ئۆتۆمبیل و دوكان و خانوو و كەلوپەلی دیكە.
2005: دانیشتنی یەكەمی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بە بۆنەی تێپەڕبوونی 60 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا، كە 70 سەرۆكی وڵاتان ئامادەی بوون لەوانەش بەڕێز مام جەلال تاڵەبانی سەركۆماری عێراقی فیدڕاڵ.

 لەدایكبوون:
1580: فرانشیسكۆ دی كیفیدۆ، نوسەری ئیسپانی.
1769: ئەلكسەندەر فون هومبولت، دۆزەرەوەی ئەڵمانی.
1849: ئیڤان بافلۆف، زانای فزیۆلۆجیای روسی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1904ز.
1864: رۆبەرت سیسیل، سیاسەتمەدار و پارێزەری بەریتانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1937ز.
1886: جان مازاریك، سیاسەتمەدار و دیبلۆماتی چیكۆسلۆفاكی.
1920: لورنس كلین، ئابوریناسی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵ لە زانستە ئابووریەكان لە ساڵی 1980ز.
1926: میشال بوتور، رۆماننوسی فەرەنسی.
1935: ئەحمەد ماهیر، وەزیری دەرەوەی میسر.
1936: فرید مراد، پزیشك و دەرمانسازی ئەمریكی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی پزیشكی ساڵی 1998ز.
1937: رینزو بیانو، ئەندازیاری تەلارسازی ئیتالی.
1944: گونتەر نیتزر، یاریزانی تۆپی پێی ئەڵمانی.
1947: سام نیل، ئەكتەری نیوزیلەندی.
1956: كوستاس كرامنلیس، سەرەك وەزیرانی یۆنان.
1956: رای ویلكینز، یاریزان و راهێنەری تۆپی پێی ئینگلیزی.
1965: دیمتری میدفیدیف، سەرۆكی روسیای فیدراڵ.
1972: می البلوشی، ژنە ئەكتەری كوێتی.
1972: شیدو ناكامرا، ئەكتەری یابانی.
1973: لینفوی بریموس، یاریزانی تۆپی پێی ئینگلیزی.
1978: یوسف الشریف، ئەكتەری میسری.
1983: ئامی واینهاوس، ژنە گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

وەفات:
258: سان سیبریان، ئەسقەفی قرتاج.
585: ئیمبراتۆر بیداتسو، ئیمبراتۆری یابان.
786: ئەو محەمەد موسا الهادی، خەلیفەی عەباسی.
1146: عیمادەدین زەنكی، سەركردەی موسڵمان.
1321: دانتی ئەلیگیری، شاعیری ئیتالی.
1523: پاپا ئەدریانی شەشەم، پاپای كەنیسەی رۆمانی كاسۆلیكی.
1852: ئارسەر ویلزلی، سەرەك وەزیرانی شانشینی یەكگرتوو.
1901: ویلیام مكینلی، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
1916: خۆسیە ئیچیگارای، زانای بیركاری و نوسەری ئیسپانی و وەرگری خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی ساڵی 1904ز.
1920: (ئیبراهیم بایز ئاغا)مەخمووری، شۆڕەسواری ناوداری نەتەوەیی كورد.
1966: جەمال جورسیل، سەرۆكی توركیا.
1967: موشیر عەبدولحەكیم عامر، وەزیری بەرگری میسری.
1969: شێخ جەمیل موفتی، كەسایەتی ئاینی كورد.
1980: حەسەن فایەق، ئەكتەری میسری.
1982: شاژنە گریس كیلی، شاژنی مۆناكۆ.
1982: بشیر الجمیل، سەرۆكی هەڵبژێراوی لوبنانی.
1985: مەلا حەسەنی كوردی (هشیار)، شاعیری كورد.
1995: د. محەمەد قەرەداغی، راگری كۆلیژی كارگێڕی و ئابووری زانكۆی سەلاحەدین.
2010: محەمەد ئەركۆن، بیریار و توێژەری ئەكادیمی و مێژوونوسی جەزائیری.

جەژن و بۆنەكان:
جەژنی خاچ.
PUKmedia ئا/حسێن هەڵەبجەیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket