riklam

حەرب: نابێت دامەزراوەی سەربازی بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن بكات

عیراق 09:01 PM - 2021-09-13

تاریق حەرب، شارەزای بواری دەستوری و یاسایی رایدەگەیەنێت: نابێت دامەزراوەی سەربازی لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكان بەشدار بێت، جەختیشیكردەوە بڕیارەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق سەبارەت بەدەستبەسەركردنی ژمارەیەك ئەفسەر كە یاوەری ژمارەیەك كاندیدی هەڵبژاردنەكەیان دەكرد راست و لەجێی خۆیدا بووە.

ئەمڕۆ 13ی 9ی 2021 تاریق حەرب شارەزای بواری دەستوری و یاسایی لەعیراق بە PUKmedia  رایگەیاند: بۆ هیچ ئەفسەرو سەربازێك نییە بەشداری هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ كاندیدەكان بكات، چونكە دەبێت دامەزراوەی سەربازیی بێلایەنی خۆیان راگرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ كاندیدێك یاخود وەزیرێكدا خۆیان دەرخەن و بەشداربن لەبانگەشەی هەڵبژاردن بۆیان.

تاریق حەرب ئاماژەی بەوەشدا كە ئیشی فەرمانبەری شارستانی لەگەڵ سەربازدا جیاوازە، چونكە یاسای سەربازی ئەوان ناگرێتەوە، بەڵام بۆ كارمەندی شارستانی وا باشترە خۆی لەو جۆرە كێشانە دووربخاتەوە، ئەوەش وەك دانانی رێزێكە بۆ ئەوانی دیكە، چونكە لەو كاتەی یاوەری كاندیدێك دەبێت وەك ئەوەیە دژی كاندیدەكانی تر بوەستێتەوە.

عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، جێگری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان، ئێوارەی دوێنێ‌ لەراگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق فەرمانی دەستبەسەركردنی بۆ ژمارەیەك ئەفسەر دەركرد كە لەهەندێك ناوچەی جیاوازی عیراق یاوەری ژمارەیەك كاندیدی هەڵبژاردنەكان بوون و بەشدارییان كردبوو لەهەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆیان.

PUKmedia تایبەت 



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket