}

یه‌كێتی ئه‌وروپا چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات

عیراق 07:45 PM - 2021-09-13

وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چوونێك بۆ داواكارییه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراق، یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیاریدا نێرده‌یه‌ك ره‌وانه‌ی عیراق بكات به‌مه‌به‌ستی چاودێرێكردنی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی داهاتوو كه‌وا بڕیاره‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌پچێت.

به‌گوێره‌ی بڵاوكراوه‌یه‌ك كه‌ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13ی ئه‌یلولی 2021، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، جوزیب بوریل ده‌رچووه‌ باسی له‌وه‌ش كردووه‌ مه‌به‌ستی نێرده‌كه‌ی چاودێری ئه‌وروپی چاودێریكردنی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ كه‌وا بڕیاره‌ رۆژی 10ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.

له‌بڵاوكراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ ناردنی نێرده‌كه‌ به‌ده‌مه‌وه‌چوون بووه‌ بۆ داوایه‌كی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.

بڵاوكراوه‌كه‌ ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه‌ فیولا فون كرامون توبادیل، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ سه‌رۆكی نێرده‌كه‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.

به‌لای ئه‌وروپییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت له‌سه‌ر رێگای توندوتۆڵكردنی دیموكراتیه‌ت له‌عیراق،  پێداگریشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌م پرۆسه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه‌ به‌ڕێوه‌پچێت و كه‌شێكی له‌بارو جێی دڵنیایی بۆ به‌شداربووان و كاندیده‌كان و چالاكوانی مه‌ده‌نی بڕه‌خسێنرێت.

PUKmedia نوسینگه‌ی نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو