riklam

مرۆڤ تا چه‌ند جار ئه‌گه‌ری تووشبوونی به‌ كۆرۆنا هه‌یه‌؟

تەندروستی 04:19 PM - 2021-09-13

توێژه‌رێكی بواری ڤایرۆسی كۆرۆنا ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ پێشتر تووشی كۆرۆنابوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ بۆ جاری تر تووشی هه‌مان جۆری ڤایرۆس ببنه‌وه‌، ده‌شڵێت درێژترین ماوه‌ی نێوان هه‌ردوو ژه‌مه‌ ڤاكسینه‌كه‌ 12 هه‌فته‌یه‌.

د. ئوسامه‌ عانی توێژه‌ری بواری ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند:  مه‌رج نییه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی جۆرێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووبن كاتێكی تر كه‌ تووشبوونه‌وه‌ تووشی هه‌مان جۆربن، وتیشی: بۆی هه‌یه‌ كه‌سێك تا سێ جار تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ بێت و چاك بێته‌وه‌ .

راشیگه‌یاند: وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا كاریگه‌رییه‌كانی تووشبوون بۆ جارێكی تر كه‌مده‌كاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ كه‌سێك چه‌ند جارێك تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ ببێت، به‌ڵام توانای به‌رگری جه‌سته‌ی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌بێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، درێژترین ماوه‌ی نێوان وه‌رگرتنی هه‌ردوو ژه‌مه‌كه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌بێت له‌ 12 هه‌فته‌ زیاترنه‌بێت، ئه‌مه‌ش له‌پێناو توانای كاركردنی ڤاكسینه‌كه‌یه‌ له‌ جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌دا .

PUKmedia تایبه‌ت 
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket