}

ئێران.. ڕێژەی تووشبوان بە كۆرۆنا كەمدەكات

جیهان 01:22 PM - 2021-09-13

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 22 هەزار و 541 كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و 448 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لەڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاندووە تا ئێستا 5 ملیۆن و 318 هەزار و 327 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ڕێژەیەش 114 هەزار و 759 تووشبوو مردوون و چوار ملیۆن و 597 هەزار و 215 تووشبووش چاكبوونەتەوە.

لەئێستا 7 هەزار و 206 تووشبوو لە نەخۆشخانەكاندا لەژێر چاودێری ورددان.

هاوكات 168 شاری ئێران لەناو بازنەی سووری مەترسیداری كۆرۆنادان. 

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو