}

پرسه‌نامه‌ی فوئاد مه‌عسوم بۆ كۆچی دوایی تێكۆشه‌ر به‌كر ئه‌حمه‌د یه‌عقوب

پرسەنامە 03:19 PM - 2021-09-11

بۆ كۆچی دوایی به‌كر ئه‌حمه‌د یه‌عقوب، ێشمه‌رگه‌ی دێرین و نه‌به‌زی ده‌شتی هه‌ولێرو ڕێكخستنی نهێنی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات، د.فوئاد مه‌عسوم ، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
 
كه‌سوكارو هاوڕێ و هه‌ڤاڵانی كاك به‌كره‌سوری ره‌حمه‌تی 

له‌ناخی دڵمه‌وه‌ نیگه‌ران بووم به‌ كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی دێرین و نه‌به‌زی ده‌شتی هه‌ولێرو ڕێكخستنی نهێنی رۆژانی سه‌ختی خه‌بات كاك به‌كر ئه‌حمه‌د یه‌عقوب . 

له‌م بۆنه‌ حه‌زینه‌دا سه‌ره‌خۆشیتان لێده‌كه‌م و له‌یه‌زدانی مه‌زن داواكارم كاك به‌كر به‌به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ی خۆی شاد بكات .
دڵنیابن به‌هۆی ئه‌و خه‌باته‌ پاك و شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی كاك به‌كری فه‌رمانده‌و پێشمه‌رگه‌ی شاخ و تێكۆشه‌رێكی ئیداره‌ له‌دوای راپه‌ڕین و له‌ كاری حكومه‌تی هه‌رێمدا  هه‌مووتان سه‌رتان پێی به‌رزه‌و مێژویه‌كی جوانی بۆتان به‌جێهێشتوه‌  . 

دوباره‌ خۆتان خۆش بن و جێگای كاك به‌كرییش به‌هه‌شتی نه‌بڕاوه‌ بێت   .

د.فوئاد مه‌عسوم 
11 ی 9 ی 2021

انا للە وانا الیە راجیعون
PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket