riklam

عیراق.. زیاتر له‌ 4 ملیۆن كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌

عیراق 02:37 PM - 2021-09-11

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا له‌ عیراق و ھه‌رێمی كوردستان ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ زیاتر له‌ 4 ملیۆن كه‌س.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند، له‌ عیراق و ھه‌رێمی كوردستان چوار ملیۆن و 15 ھه‌زار دۆزی ڤاكسینی كۆرۆنایان له‌ ھه‌موو جۆره‌كانی دابه‌شكراوه‌، كه‌ 505 ھه‌زاریان له‌ ھه‌رێمی كوردستان بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، پڕۆسه‌ی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌ مانگی ئه‌یلول زۆر خێراتر بووه‌ به‌راورد به‌ مانگی ئابی ڕابردوو، به‌ جۆرێك له‌م مانگه‌دا ڕۆژانه‌ نزیكه‌ی 100 ھه‌زار كه‌س ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام له‌ ڕابردودا ڕۆژانه‌ ژماره‌كه‌ له‌ نێوان پێنج بۆ حه‌وت ھه‌زار كه‌س بووه‌، ده‌شڵێت، ھێشتا به‌كارھێنانی ڤاكسین ناچاری نییه‌ و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket