riklam

قوباد تاڵەبانی:كۆچكردنی بەكرە سوور پێشمەرگەی گیانفیدای كوردستان داخێكی گەورەیە

پرسەنامە 12:06 PM - 2021-09-11

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو (بەكر ئەحمەد یەعقوب)
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (بەكر ئەحمەد یەعقوب)، دڵگران و نیگەران بووین.
كۆچكردوو (بەكر ئەحمەد یەعقوب) ناسراو بە (بەكرە سوور) یەكێك بوو لەرێكخستنە دێرینە كۆڵنەدەرەكانی ناو شاری هەولێر، هاوكات پێشمەرگەیەكی گیانفیدای رێگای رزگاری كوردستان بوو، كۆچكردنی جێگای داخێكی گەورەیە. 
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.
انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket