}

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی ده‌كات

پرسەنامە 01:05 PM - 2021-09-08

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری هه‌ولێر، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕ‌استه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕ‌ێزان كه‌سوكار و خانه‌واده‌ی مه‌سعود مه‌لا عه‌لی

‎به‌خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی هه‌ڤاڵ (مه‌سعود مه‌لا عه‌لی) تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تی دیاری ھه‌ولێر و باوكی هه‌ڤاڵ (مه‌ریوان مه‌سعود) جێگری سه‌رنووسه‌ری كوردستانی نوێ-مان پێگه‌یشت.

‎بۆ ئه‌م خه‌مه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕ‌استه‌ی به‌ڕ‌ێزتان ده‌كه‌ین و رۆحی كۆچكردوو شاد و ئارام بێت.

‎بافڵ تاڵه‌بانی 
‎ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket