riklam

هاوخەمی كۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی كۆچكردوو مەسعود مەلا عەلی

پرسەنامە 09:21 PM - 2021-09-07

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو مەسعود مەلا عەلی دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی مەسعود مەلا عەلی

بە خەم و نیگەرانییەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی (كاك مەسعود مەلا عەلی) تێكۆشەرو كەسایەتی دیارو باوكی هەڤاڵان (بەختیار، مەریوان، كاروان)م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.

بۆ كۆچی دوایی و لەدەستدانی هەڤاڵ مەسعود مەلا عەلی هاوخەمی خۆم ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووریتان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشت بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket