riklam

كۆسرەت رەسوڵ: لەدەستدانی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی زیانێكی گەورە بوو

ی ن ک 09:13 PM - 2021-09-07

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵیادی كۆچی دوایی مامۆستا عومەر شیرەمەڕی-دا پەیامێكی بڵاوكردەوە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

برای بەڕێز كاك حەمە فەرەج
بەڕێزان جگەرگۆشە ئازیزەكانی مامۆستا عومەری رەحمەتی
میوانان و ئامادەبووانی بەڕێز

بەداخێكی گرانەوە ساڵێك لەمەوبەر براو هاوسەنگەرمان مامۆستا عومەر حەمەساڵح  كۆچی دوایی كردو بەجێی هێشتین، بە رۆیشتنی ئەو هەموومان غەمباری و ماتەمینی زۆر دایگرتین، چونكە مامۆستای رەحمەتی  ساڵانێكی دوور و درێژ هاوخەباتمان بوو، چ لە شاخ و رۆژانی سەختی خەبات و چ لە زیندانی بەعسییەكان لە هەیئەی خاسەی كەركووك، كە مامۆستا عومەر لەوێش نموونەی پیاوی خۆڕاگر و جوامێر بوو، دواتر لەپاش راپەڕینیش چ وەك كاری ئیداری و رێكخراوەیی و چ وەك تێكۆشەرێكی سیاسی لە حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێمیش وەك راوێژكارێكی چوست و چالاك رۆڵی تایبەتی خۆی گێڕاوە.
لەدەستدانی ئەو تێكۆشەرە سەرسەختە بۆ یەكێتی و كاروانی خەباتی كوردایەتی زیانێكی گەورە بوو، مەخابن تانیا خانی خێزانیشی چل رۆژ بەر لە ئێستا ژیان ئاوایی كرد و كۆستەكەمانی گرانتر  كرد، دیارە رۆڵی ئەوانیش چ وەك پێشمەرگەی شاخ و چ وەك هاندەر و پاڵپشتی لە مامۆستا عومەر زۆر دیارو بەرچاو بووە، بەداخەوە لەگەڵ قەدەرو مردن هیچ ناكرێت.
دروود بۆ گیانی پاكیان
تەمەنی درێژیان بۆ منداڵ و نەوەكانیان جێهێشتبێت
خوای گەورە سەبووری هەموو لایەكمان بدات

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket