riklam

پرسه‌نامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بۆ كۆچی دوایی ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا خه‌یات

کوردستان 03:58 PM - 2021-09-04

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا خه‌یات ده‌كات.

به‌ڕێزان بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكاری ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵڵا خه‌یات
زۆر به‌داخه‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی ھونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست و به‌ توانای كورد، كاك عه‌بدوڵڵا خه‌یات-مان پێگه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی كه‌سوكار و ھونه‌رمه‌ندان و سه‌رجه‌م ئازیزانی ده‌كه‌ین، له‌ده‌ستدانی كاك عه‌بدوڵڵا، خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌یه‌ بۆ دونیای ھونه‌ری شانۆ و نواندن به‌گشتی، به‌ ئاسانی جێگه‌ی پڕ نابێته‌وه‌، داواكارین له‌ خوای گه‌وره‌ سه‌بر و ئارامی بخاته‌ دڵی ئازیزانی و كۆچكردوو به‌ به‌ھه‌شتی به‌رین شاد بكات.

 

"انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون"

 سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket