riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی عه‌بدوڵای خه‌یات

کوردستان 03:22 PM - 2021-09-04

بۆ كۆچی دوایی ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵا خه‌یات،  بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی ھونه‌رمه‌ندان و ھاوڕێ و ھونه‌ردۆستان و بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:  

به‌ڕێزان خانه‌واده‌ و كه‌سوكاری ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵا خه‌یات 
ھونه‌رمه‌ندان و ھاوڕێ و ھونه‌ردۆستان

به‌داخ و خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ ھه‌واڵی كۆچی دوایی ھونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست عه‌بدوڵا حه‌مه‌ ساڵح ناسراو به‌ (عه‌بدوڵای خه‌یات)مان پێگه‌یه‌شت.
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ پرسه‌ و ھاوخه‌می خۆمانتان ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ین و به‌شداری خه‌متانین

ھونه‌رمه‌ند عه‌بدوڵا خه‌یات، یه‌كێكبوو له‌ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان كه‌ خزمه‌تێكی به‌رچاوی له‌ بواری نواندندا كردووه‌ و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆشه‌ویستی شاری سلێمانی بوو.

هیوای سه‌بووری بۆ خێزان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌خوازین و رۆحی كاك عه‌بدوڵا شاد و ئارام بێت.

بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket