riklam

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی حاجی له‌تیفی نه‌قار

پرسەنامە 02:26 PM - 2021-09-04

بۆ كۆچی دوایی حاجی له‌تیفی نه‌قار، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (حاجی له‌تیفی نه‌قار)

به‌داخه‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی (حاجی له‌تیفی نه‌قار) مان پێ گه‌یشت، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.
(حاجی له‌تیفی نه‌قار) پیاوێكی چاكه‌كار و خێرخواز و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری كۆمه‌ڵایه‌تی شاری  هه‌ولێربوو، كۆچكردنی جێگای داخێكی گه‌وره‌یه‌، خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket