riklam

هه‌ولێر.. دیوانه‌ شیعری خاتوونێكی عه‌فرینی دابه‌شكرا

کتێب 09:30 PM - 2021-09-01

ئێواری چوارشه‌ممه‌ 1-9-2021 له‌سه‌نته‌ری ئاڵا بۆپه‌ره‌پێدانی رۆشنبیری وهونه‌ری له‌شاری هه‌ولێر كۆڕ‌ێك سازكرا بۆناساندن وبڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانه‌ شیعری كچه‌ ئاواره‌ی عه‌فرین سیماڤ عه‌فرین .

له‌وكۆڕ‌ه‌ هه‌ریه‌ك له‌ شاعیر فه‌ریدون سامان به‌ كورتی له‌سه‌ر ژیانی سیماڤ قسه‌ی كرد كه‌ خه‌ڵكی شاروچكه‌ی عه‌فرینی سوریایه‌ وئێستا له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و  وخاوه‌نی ئه‌ودیوانه‌ شیعریێه‌یه‌ كه‌خۆی له‌63پارچه‌ شیعرده‌دا وناوه‌رۆكی شۆڕ‌شگێری وئه‌ڤینی له‌خۆگرتووه‌.

هونه‌رمه‌ندی لاو مه‌زهه‌ر سه‌عید شه‌ش له‌شیعره‌كانی كردووه‌ به‌ گۆرانی، سیماڤ له‌رێگای سكابه‌وه‌ رێزوخۆشه‌وێستی خۆی نارد بۆئاماده‌بوانی كۆڕ‌ه‌كه‌ و ڕ‌ایگه‌یاند:  ئه‌وه یه‌كه‌م دیوانه‌ شیعریه‌تی هیواداره‌ له‌فرسه‌تێكدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات و له‌كۆڕ‌ێكدا شیعر بخوێنێته‌وه‌.

له‌كۆتایدا دیوانه‌ شیعرییه‌كه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرا.
PUKmedia سه‌باح شكور – هه‌ولێر  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket