riklam

كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی عەبدوڵڵا تۆفیق دەردەبڕێت

پرسەنامە 11:54 AM - 2021-09-01

كۆسرەت رەسوڵ عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی كەسوكار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو كاك عەبدوڵڵا تۆفیق دەكات كەئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان، كەسوكار و خانەوادەی خوالێخۆشبوو كاك عەبدوڵڵا تۆفیق

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەری دێرین و قارەمانی رۆژانی سەختی خەبات، پێشمەرگەی ئازاو كۆڵنەدەر، كەسایەتی دیارو ناسراوی كوردستان كاك عەبدوڵا تۆفیق-م بیست، دڵگران و خەمباری كردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم كۆستە و لەدەستدانی  تێكۆشەرێكی گەورەی وەك كاك عەبدوڵڵا پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆم دەردەبڕم، هیوادارام خوای گەورە سەبووری هەموو لایەكمان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی
سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket