riklam

سەرۆكی پەرلەمان سەرەخۆشی لەخانەوادەی تێكۆشەری دێرین عەبدوڵڵا تۆفیق

پرسەنامە 11:49 AM - 2021-09-01

د. رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خانەوادە و كەسوكاری پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین كاك عەبدوڵڵا تۆفیق دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەڕێزان خانەوادە و كەسوكاری پێشمەرگە و تێكۆشەری دێرین كاك عەبدوڵڵا تۆفیق..

بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ھەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و گەورە تێكۆشەری ڕۆژانی سەختی خەبات و بەرخودان، كاك عەبدوڵڵا تۆفیق-مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی تێكڕای بنەماڵە و كەسوكار و ھاوسەنگەرانی دەكەین، داواكارین لە خوای گەورە سەبر و ئارامیتان پێ ببەخشێت، كۆچكردوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و بە بەھەشتی بەرینی شاد بكات.
"انا للە وانا الیە راجعون"
د. رێواز فایەق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان

 PUKmedia تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket