riklam

مەكتەبی راگەیاندن: بەداخین بۆ كۆچی د.كازم حەبیب هاوكاری هەمیشەیمان

ی ن ک 10:56 PM - 2021-08-30

بروسكەی سەرەخۆشی مەكتەبی راگەیاندن بۆ كۆچی دوایی نووسەرو دۆستی كورد مامۆستا  د.كازم حەبیب

بەداخێكی گەورەوە، ئەمڕۆ هەواڵی كۆچی دوایی نووسەرو لێكۆڵەری دیاری عەرەب‌و عیراق د.كازم حەبیب دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال‌و پشتیوانی بەردەوامی خواست‌ و مافەكانی كورد‌و بزووتنەوە سیاسییەكەی، داكۆكیكارێكی سەرسەختی پاراستنی سەنگ‌و قورسایی كورد لەناو پرۆسەی سیاسی عیراق ‌و نەیارو ئۆپۆزسیۆنی سەردەمی رژێمی بەعس ـ مان پێگەیشت، بەو هەواڵە خەمناكە هەموومان دڵگران بووین‌و دۆستێكی گەورەمان لە دەستدا، بەو بۆنەوە سەرەخۆشی لە خانەوادەو كەسوكاری دەكەین‌و نزا دەكەین یەزدان سەبووری كەسوكاری بدات‌و جێگەی بەهەشت‌و نەبڕاوە بێت.

ئەو كۆستە بۆ مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە تەنها كۆچی مرۆڤدۆستێك نیە، بەڵكو لەدەستچوونی هاوكارێكی هەمیشەیی راگەیاندنی یەكێتیە، كە لە ناوەڕاستی نەوەدەكانەوە هەمیشە بە قەڵەمە بەبڕشتەكەی دیدگاو تێڕوانینە مرۆییەكانی خۆی بۆ پشتیوانی كوردستان لەو سەكۆ یەكێتیانەوە بڵاو كردۆتەوەو بۆ چركەیەكیش سەرباری ئەوەی نەخۆشی لەو چەند ساڵەدا بڕشتی لێ بڕیبوو، بەڵام لە هاوكاریكردنی راگەیاندن‌و نووسین نەكەوتبوو، ئێمە لە مەكتەبی راگەیاندن هاوبەشی ئەو خەمەین‌و جارێكی تر سەرەخۆشی لەكەسوكارو دۆستانی دەكەین‌و ئومێد دەكەین ئەوە دوا كۆستی ئەو بنەماڵەیە بێت.

مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket