كۆنگره‌ی به‌غدا ده‌ستپێكی قۆناغێكی نوێ له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوین
عیراق 07:51 PM - 2021-08-28
ژماره‌یه‌ك لهشرۆڤهكارو شاره‌زا، كۆنگره‌ی به‌غدا بۆ هاوكاری و هاوبه‌شی به‌هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی ناوزه‌ند ده‌كه‌ن و به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانن له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه.
ئه‌حمه‌د شه‌ریفی، شاره‌زای بواری ستراتیژ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی ئابی 2021 به PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه یه‌كجار گرنگه‌و هه‌نگاوێكه به‌ره‌و گۆڕانكاری گه‌وره له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوین و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ جیهانداو ده‌ستپێكێكه بۆ هاتنه پێشه‌وه‌ی قۆناغێكی نوێ له‌عیراق، پێشبینی ده‌كه‌م عیراق ببێته ناوچه‌یه‌كی ئارام و سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منیی بۆ عیراق بگه‌ڕێته‌وه‌و هه‌روه‌ها ببێته ناوچه‌یه‌ك بۆ بووژانه‌وه‌ی ئابووری و پێكگه‌یشتنی به‌رژوه‌ندی و ئابووری وڵاتانی زلهێز.
شه‌ریفی جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌رجه‌م كاروباره‌كان ئاراسته‌ی راست و ئه‌رێنییان گرتووه‌و رێچكه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق به‌شێوه‌یه‌كی دروست بونیات ده‌نرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه، هه‌یسه‌م خه‌زعه‌لی، شاره‌زای بواری ئه‌منی، وایده‌بینێت، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، رۆڵ و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر وڵاتان و خواستێك له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌یه بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه جۆرێك لهلێكتێگهیشتن له‌نێوانیاندا.
له‌و باره‌یه‌وه، خه‌زعه‌لی به PUKmedia ی راگه‌یاند: وای بۆ ده‌چم له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا جۆرێك له خواست و ئاره‌زوو هه‌بێت بۆ هاتنه‌دی هه‌ندێك لێكتێگه‌یشتن، به‌هۆی پێشبینی كردنیان له‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ناوچه‌كه، هاوكات، ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه نا ستراتیژییه‌كانی له‌كه‌نداو، هانی به‌ستنی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی داوه، هه‌رچه‌نده پێش كۆنگره، جۆرێك لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وڵاتاندا هاتبوه ئاراوه، چوار گه‌ڕی كۆبوونه‌وه‌ش له‌نێوان ئێران و سعودیه، ئێران و میسر، ئێران و ئیمارات، ئێران و ئۆردن له‌لایه‌ن به‌غداوه به‌ڕێوه چوبوون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌روه‌ها فه‌ڕه‌نساش ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات له‌كاتی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، جێگه‌ی ئه‌مریكا بگرێته‌وه، هاوكاتیش توركیا به‌دوای وه‌به‌رهێنانه‌وه‌یه له‌عیراقدا و كێبڕكێیهتی له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه لهتهلهعفهرو موسڵ، پێداگریش ده‌كات كه كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن پاڵپشتی له‌سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ی عیراقیش ده‌یچنێته‌وه بریتیه له ئاسایش و ئاشتی و سه‌قامگیری، چونكه ناكۆكییه‌كان له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر عیراقه‌وه هه‌یه، له‌بواری وه‌به‌رهێنانیشدا، له‌ئه‌گه‌ری رێگریكردن له‌ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له‌عیراق، كۆمپانیاكانی فه‌ڕه‌نسا ده‌توانن وه‌به‌رهێنان له‌بواری نه‌وتدا له‌عیراقدا ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روه‌ها وڵاتی ئه‌ڵمانیاش، چونكه به‌شێك نییه له‌پرۆسه‌ی دژایه‌تیكردنی عیراق، ده‌توانێت وه‌به‌رهێنان له‌عیراقدا بكات.
هه‌روه‌ها عامر فه‌یاز، شرۆڤه‌كاری سیاسی رایگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی كۆنگره به‌نده به‌كۆمه‌ڵێك هۆكاره‌وه، پێویسته له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌دا، ئه‌و مه‌رجانه فه‌راهه‌م بكرێن.
عامر فه‌یاز، شرۆڤه‌كاری سیاسی له‌لێدوانێكدا بۆ PUKmedia راشیگه‌یاند: سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كۆنگره‌یه‌ك به‌نده به هێنانه‌دی سێ مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌وه، مه‌رجی یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه نابێت هیچ لایه‌نێك له‌و لایه‌نانه‌ی لێ به‌ده‌ر بكرێت كه په‌یوه‌ندییان به به‌كاروباری ئه‌منی و سه‌قامگیری عیراق و ده‌وروبه‌ره‌وه هه‌یه، بۆیه لێره‌دا سوریا‌و روسیا دوو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارن به‌ئاسایش و سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه، ئاماژه‌شیدا، مه‌رجی یه‌كه‌م بۆ سه‌ركه‌وتنی كۆنگره نه‌هاته‌دی كه بریتیه له‌ئاماده‌نه‌بوونی سوریا و روسیا.
راشیگه‌یاند: مه‌رجی دووه‌م ئه‌وه‌یه كه‌ئایا سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی بانگهێشت كرابوون بۆ كۆنگره‌كه ئاماده بوو بوون، ئه‌گه‌ر بانگهێشت كردنه‌كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌وه قبوڵ كرابێت، ئه‌وا ئه‌م مه‌رجه‌ی سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه هاتۆته‌دی، مه‌رجی سێیه‌م په‌یوه‌سته به ئاستی نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاتان له‌م كۆنگره‌یه‌دا، یان ئه‌وه‌تا ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری له‌كۆنگره‌كه‌دا كراوه، یاخود ته‌واو له‌سه‌ر ئاستی خواره‌وه‌دا بهشداریكراوه، یاخود هه‌ردوو ئاسته‌كه‌ی تێدایه‌و تێكه‌ڵاوه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئاماده‌بوونه‌كه له‌سه‌ر ئاستی خواره‌وه‌دا بووبێت، ئه‌وه به‌مانای ئه‌وه‌یه كه‌موكورتی هه‌یه له‌ڕێگای سه‌ركه‌وتنی كۆنگره‌كه‌دا، خۆ ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵاو بووبێت، ئه‌وه ئاسانتره، خۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئاستی باڵا به‌شداری له‌كۆنگره‌كه‌دا هه‌بووبێت، ئه‌وه هاتنه‌دی مه‌رجێكی تری سه‌ركه‌وتنی كۆنگرهكهیه.
به‌هه‌ر حاڵ، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی تێكه‌ڵاو بووه، واتا له‌نێوان ئاسته به‌رزه‌كان كه‌خۆی له سه‌رۆكی وڵاتان ده‌بینێته‌وه، له‌سه‌ر ئاسته نزمهكانیشدا، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه به‌شدارییان كردووه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26