ئه‌مریكا راپۆرتێك له‌باره‌ی بازرگانی كردن به‌مرۆڤ له‌عیراق بڵاوده‌كاته‌وه
عیراق 11:23 AM - 2021-08-24
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی له‌باره‌ی بازرگانی كردن به‌مرۆڤ له عیراق بۆ ساڵی 2021 خسته‌ڕوو، له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، حكومه‌تی عیراق هه‌وڵه‌كانی زیادكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا، حكومه‌ت راپۆرتی داوه له‌سه‌ر زیادبوونی دادگاییكردنی بازرگانیكاران به مرۆڤ و به‌رپرسه تێوه‌گلاوه‌كان؛ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
عیراق: ئاستی 2
حكومه‌تی عیراق به‌ته‌واوی پابه‌ند نییه به كه‌مترین ستاندارده‌كان بۆ نه‌هێشتنی بازرگانیكردن به‌مرۆڤ، به‌ڵام هه‌وڵی به‌رچاو ده‌دات بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌مه. به له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌ریی كۆڤید-19 له‌سه‌ر تواناكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، حكومه‌تی عیراق هه‌وڵی زیاتری داوه به به‌راورد به ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو؛ له‌به‌رئه‌وه عیراق هێشتا له ئاستی (2)دا ماوه‌ته‌وه. ئه‌م هه‌وڵانه بریتی بوون له دادگاییكردنی زیاتری بازرگانان به مرۆڤ، له‌ناویاندا كاربه‌ده‌ستی تێوه‌گلاو؛ به‌هێزكردنی توانای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له‌ڕێگه‌ی ته‌رخانكردنی دارایی و كارمه‌ندی زیاتر؛ هه‌روه‌ها زیادكردنی راهێنانه‌كانی هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسا به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی زانیاری كاربه‌ده‌ستان له‌سه‌ر یاساكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ. حكومه‌تی عێراق به‌رده‌وام بووه له ده‌ستنیشانكردن و ره‌وانه‌كردنی قوربانییه‌كان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن، كه بۆ یه‌كه‌مجاره ره‌وانه‌كردن بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان ئه‌نجام ده‌دات.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌ی پۆلیسی تایبه‌تمه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی پێكهێناوه له هه‌ر یه‌كێك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامه له رێخۆشكردن بۆ ئازادكردنی ئێزیدییه به‌ندكراوه‌كانی ژێرده‌ستی داعش. به‌ڵام حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ندین بواردا كه‌مترین ستاندارده‌كانیان به‌دینه‌هێناوه، كه‌موكوڕییه‌كان له رێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكردن و ره‌وانه‌كردن، هاوكات له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هۆشیاری له فه‌رمانگه‌كان له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ، رێگربوون له‌وه‌ی چه‌ندین قوربانی خزمه‌تگوزاری پاراستنی گونجاو وه‌ربگرن. فه‌رمانگه‌كان چالاكانه هه‌وڵیان نه‌داوه بۆ ده‌ستنیشانكردنی قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ناو گروپه لاوازه‌كان، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی به‌رده‌وامبوونی سزای هه‌ندێك له قوربانییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ندێك كرده‌ی نایاسایی كه بازرگانه‌كان ناچاریان كردوون ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ك پێشێلكارییه‌كانی په‌یوه‌ست به یاسای كۆچ یان له‌شفرۆشی. هاوكات حكومه‌ت خزمه‌تگوزارییه گونجاوه‌كانی پاراستنی نییه بۆ قوربانییه‌كانی هه‌موو جۆره‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ دادگاییكردن یان سزادانێكی بازرگانان به مرۆڤی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
ریزبه‌ندی ئاستی عیراق به‌پێی ساڵ
راسپارده له‌پێشینه‌كان:
دڵنیاییكردن له‌وه‌ی كه قوربانیه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ سزا نادرێن له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی بازرگانان به مرۆڤ ناچاریان كردوون ئه‌نجامیان بده‌ن، وه‌ك له‌شفرۆشی و پێشێلكردنی یاساكانی كۆچ. * رێگرتن له به‌كارخستن و به‌كارهێنانی منداڵی سه‌رباز له‌لایه‌ن هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه، له‌ناویاندا یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و میلیشیا سه‌ربه‌خۆكان، هه‌روه‌ها دابینكردنی خزمه‌تگوزاری گونجاوی پاراستن بۆ منداڵانی داماڵراو له كاری چه‌كداری * په‌ره‌پێدان و هێنانه‌كایه‌ی رێنماییه‌كانی ده‌ستنیشانكردن و ره‌وانه‌كردنی قوربانی كارا بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن بۆ هه‌موو كاربه‌ده‌سته په‌یوه‌نداره‌كان، هه‌روه‌ها راهێنانی كارمه‌ندان له‌سه‌ر ئه‌م رێكارانه. * رێگه‌دان به هه‌موو ده‌سه‌ڵاته په‌یوه‌نداره‌كان به‌فه‌رمی ده‌ستنیشانی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بكه‌ن و ره‌وانه‌یان بكه‌ن بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان، نه‌ك ته‌نها دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه و له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانی دادگا. * مسۆگه‌ركردنی رێكاره‌كانی ده‌ستنیشانكردن و پاراستنی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ دابین ده‌كرێن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له دادگایكردنی بازرگانیكار. * زیادكردنی ده‌ستگه‌یشتنی گونجاو و بێ به‌ربه‌ست به خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن، بۆ قوربانیانی هه‌موو جۆره‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و منداڵه‌كانیان، به خزمه‌تگوزاریه‌كانی راوێژكاری كۆمه‌ڵایه‌تی-ده‌روونی، و چاودێری ته‌ندروستی، داڵده‌دانی درێژخایه‌ن ، هاوكاری یاسایی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رگێڕان، خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێكه‌ڵكردنه‌وه، راهێنانی كار و هاوكاریی دارایی. * پاراستنی قوربانییه‌كان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی زه‌بری ده‌روونی له‌میانه‌ی رێكاره‌كانی دادگا، بۆ نموونه له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی رێگه و ئامرازه‌كانی جێگره‌وه بۆ گه‌واهیدانی قوربانی و گه‌واهیده‌ر. هه‌وڵدانی به‌رچاو بۆ لێكۆڵینه‌وه، دادگاییكردن، حوكمدان و سزادانی تووندی بازرگانیكاران به مرۆڤ، له‌ناویاندا به‌رپرسانی تێوه‌گلاوی حكومه‌ت، فه‌رمانبه‌ران و پاسه‌وانه‌كانی داڵده‌دانی حكومیی، ته‌نانه‌ت كاتێك كه قوربانیه‌كان به‌شدارنین له رێككاره یاساییه‌كان له‌دژی بارزگانیكارانیان. * هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ بۆ دڵنیاییكردن له‌وه‌ی كه به‌كارهێنانی هێز، ساخته‌كاری یان زۆركاریی پێویست نییه بۆ تاوانی بازرگانیكردنی سێكسی به منداڵ به‌پێی پرۆتۆكۆلی ساڵی 2000ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ بازرگانیكردن به مرۆڤ (پرۆتۆكۆلی پالێرمۆ). * ته‌واوكردنی رێنماییه‌كان بۆ تواناداركردنی جێبه‌جێكردنی ته‌واوی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ. * دانانی چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خانه‌كانی داڵده‌دان بۆ قوربانیان، هه‌روه‌ها دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی، شوێن و كارمه‌ندی ڕاهێنراو بۆ ئه‌م جۆره رێكخراوانه.
دادگاییكردن
حكومه‌تی عێراق هه‌وڵه‌كانی زیادكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا. حكومه‌ت راپۆرتی داوه له‌سه‌ر زیادبوونی دادگاییكردنی بازرگانیكاران به مرۆڤ و به‌رپرسه تێوه‌گلاوه‌كان؛ به‌رزكردنه‌وه‌ی تواناكانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ؛ هه‌روه‌ها فراوانكردنی راهێنانه‌كانی هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسا، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری كاربه‌ده‌ستان به‌رامبه‌ر یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ. هاوكات، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی پێكهێناوه له هه‌ریه‌كێك له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی عێراقی له ساڵی 2012 هه‌ندێك له جۆره‌كانی بازگانیكردنی سێكسی و كارپێكردنی زۆره‌ملێ وه‌ك تاوان ده‌ناسێنێت. ناته‌با له‌گه‌ڵ پێناسه‌ی بازرگانیكردن به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی، له یاساكه‌ی عێراقدا پێویسته هێز، ساخته‌كاری، یان زۆركاریی هه‌بێت تا به تاوانی بازرگانیكردنی سێكسی به منداڵ هه‌ژماربكرێت، له‌به‌رئه‌وه هه‌موو جۆره‌كانی بازرگانیكردن به منداڵ بۆ مه‌به‌ستی سێكس وه‌ك تاوان هه‌ژمارنه‌كراون. یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ سزای تا 15 ساڵ زیندانیكردن و پێبژاردنی تا 10 ملیۆن دیناری عێراقی (8.790 دۆلاری ئه‌مریكی) داناوه بۆ تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ ئه‌گه‌ر قوربانی نێرینه‌ی پێگه‌یشتوو بوو، و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی و پێبژاردنی 15 تا 25 ملیۆن دیناری عێراقی (13.180 تا 21.970 دۆلاری ئه‌مریكی) داناوه ئه‌گه‌ر قوربانی مێینه‌ی پێگه‌یشتوو یان منداڵ بوو. ئه‌م سزایانه وه‌ك پێویست قورسن، سه‌باره‌ت به بازرگانیكردنی سێكس، هاوتان له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌ی بۆ تاوانه گه‌وره‌كان دانراون، وه‌ك تاوانی لاقه‌كردن. مادده‌ی 399 له یاسای سزادان "له‌شفرۆشی منداڵ"ی به تاوان داناوه و سزای 10 ساڵ به‌ندكردنی بۆ داناوه، ئه‌مه‌ش وه‌ك پێویست قورسه، ئه‌گه‌رچی هاوتا نییه له‌گه‌ڵ سزا دانراوه‌كان بۆ لاقه‌كردن. وه‌زاره‌تی ناوخۆ ره‌شنووسی هه‌مواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی ساڵی (2012)ی له كانونی یه‌كه‌می 2020 پێشكه‌ش كردوه، كه بڕگه‌ی تێدایه بۆ پێكهێنانی دادگای تایبه‌تمه‌ند به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له هه‌ر یه‌كێك له دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، دانانی سندوقی به‌رگریكردن بۆ هاوكاری قوربانیان، دانانی مه‌رجی ره‌وانه‌كردنی هه‌موو قوربانیه‌كان بۆ په‌ناگه حكومییه‌كان له‌جیاتی بنكه‌كانی پۆلیس به‌درێژایی ماوه‌ی رێكاره‌كانی تاوانكاری، رێگه‌دان به پێدانی ڤیزه‌ی نشینگه به هه‌موو قوربانیه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، قه‌ده‌غه‌كردنی سزادانی قوربانیان له‌سه‌ر هه‌ر تاوانێك له ئه‌نجامی بازرگانیكردن پێوه‌یان، هه‌روه‌ها تووندكردنی سزا یاساییه‌كانی تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، بۆ رێخۆشكردن بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر موڵكی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه‌ی پێشێلكاران. تاكو كۆتایی ماوه‌ی راپۆرتدان، هێشتا هه‌مواركردنه‌كان له‌پڕۆسه‌ی پێداچوونه‌وه‌دایه له په‌رله‌مان. حكومه‌ت هێشتا كه‌موكوڕ بووه له جێبه‌جێكردنی رێنمایی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگی دروستكردوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاساكه، دادگاییكردنی بازرگانان به مرۆڤ و پاراستنی قوربانیان. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوارچێوه‌ی یاسایی و ڕێنمایی پێویستی ئاماده نه‌كردوه بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای ساڵی2012ی عیراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، كه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2018 په‌سه‌ندی كردوه.
له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، 394 كه‌سی ده‌ستگیركردوه و به‌ندكردوه له‌سه‌ر تۆمه‌تی تێوه‌گلان له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ یه‌كه‌كه 199 كه‌سی له‌مانه ده‌ستگیركردوه له‌ئه‌نجامی 37 هه‌ڵمه‌ت بۆ سه‌ر سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج، كافتریا و شوێنه‌كانی تر كه ناسراون به چالاكییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. له كۆی 394 كه‌سه‌كه، كاربه‌ده‌ستانی په‌یوه‌ندیدار 35 كه‌سیان ره‌وانه‌كردوه بۆ دادگاییكردن به‌پێی یاسای ساڵی 2012 ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، هه‌روه‌ها 82 كه‌س بێ‌تاوانیان سه‌لمێنراوه و 21 كه‌سی تر به كه‌فاله‌ت ئازادكراون؛ تا كۆتایی ماوه‌ی راپۆرتدان، 256 كه‌سه‌كه‌ی تر هێشتا له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان. حكومه‌ت 127 بازرگانیكار به مرۆڤی دادگاییكردوه و حوكمداوه له 18 دۆسیه به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و حوكمه‌كانیان له‌نێوان پێنج تا 15 ساڵ به‌ندكردن بووه. بۆ یه‌كه‌م جار، حكومه‌ت راپۆرتیداوه له‌سه‌ر جۆری تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه ئه‌م كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر حوكمدراوه؛ له كۆی 127 حوكمدان، 80 كه‌س حوكمدراون له‌سه‌ر تاوانی بازرگانیكردنی سێكسی، 28 كه‌س له‌سه‌ر كارپێكردنی زۆره‌ملێ، 9 كه‌س له‌سه‌ر هه‌ردوو تاوانی بازرگانیكردنی سێكسی و كارپێكردنی زۆره‌ملێ و 10 كه‌س له‌سه‌ر بازرگانیكردن به منداڵ. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، حكومه‌ت راپۆرتیداوه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی 504 تۆمه‌تباری بازرگانیكردن به مرۆڤ، ره‌وانه‌كردنی 105 بۆ دادگاییكردن و حوكمدان و به‌ندكردنی 67 كه‌س. هاوشێوه‌ی ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی نه‌زانراو ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر دادگاییكردن یان حوكمدانی هیچ بازرگانیكارێك به مرۆڤ له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا.
هێشتا نیگه‌رانی به‌رچاو هه‌بوو له‌سه‌ر تێوه‌گلانی به‌رپرسان له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ به‌ڵام حكومه‌ت راپۆرتیداوه له‌سه‌ر حوكمدانی هه‌شت فه‌رمانبه‌ر – له‌وانه شه‌ش ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دوو ئه‌فسه‌ری سوپای عێراق – له‌سه‌ر بازرگانیكردنی سێكسی به منداڵ، هه‌ر یه‌كێك له‌م فه‌رمانبه‌رانه بۆ ماوه‌ی هه‌شت تا ده ساڵ به‌ندكراون. هه‌ندێك له رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتی به‌رده‌وام ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌ت له پۆستی هه‌ستیاری ئه‌منی، بازرگانیكاران به مرۆڤ ده‌پارێزن له لێكۆڵینه‌وه و دادگایكردن. هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه كه قوربانیه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ تۆمه‌تی توندوتیژی و خراپه‌كاری ئاراسته‌ی فه‌رمانبه‌ران و پاسه‌وانه‌كانی په‌ناگه حكومییه‌كان ده‌كه‌ن. حكومه‌ت راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ لێكۆڵینه‌وه یان رێكاره‌كانی دادگاییكردن له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و كارمه‌ندانی كه‌مپه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان ده‌كرێن له‌سه‌ر تێوه‌گلانیان له خراپ به‌كارهێنان (ڕستغلال)ی سێكسی و بازرگانیكردن به ژنان و كچان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به تۆمه‌تباران به ئه‌ندامێتی داعش. به‌ڵام، له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، حكومه‌ت هه‌ماهه‌نگی كردووه له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ خستنه‌ڕووی پرسی چه‌وساندنه‌وه‌ی سێكسی له كه‌مپه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان. حكومه‌تی عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌كردوه یان لێپرسینه‌وه‌ی تاوانی نه‌كردوه له‌سه‌ر پابه‌ندنه‌بوونی یه‌كه ملیشیا ناملكه‌جه‌كانی سه‌ربه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌ژێر سایه‌ی ئه‌نجومه‌نی حه‌شدی شه‌عبیدا كارده‌كه‌ن و به‌شێكن له هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق، له‌وانه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی به‌سه‌ربازكردنی منداڵ. هاوكات، چه‌ند حكومه‌تێكی بیانی كه ژماره‌یه‌كی زۆر كۆچبه‌ری بیانیان له عێراق كارده‌كه‌ن، به‌رده‌وام راپۆرت ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كات به‌رپرسانی عێراقی ناچاریان ده‌كه‌ن به‌رتیل بده‌ن له‌گه‌ڵ رسوماتی كۆچبه‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیه‌كانیان، كه قوربانی بازرگانیكردنن به مرۆڤ، له به‌ندكردن ئازاد بكرێن و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كانی خۆیان.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌رده‌وامه له راپۆرتدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتییه زۆره‌كانی بۆته هۆی سنوورداركردنی تواناكانی بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ هاوكات كه‌می سه‌رچاوه‌كان و لاوازیی هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌ت، ئاسته‌نگن بۆ لێكۆڵینه‌وه له بازرگانیكردن به مرۆڤ. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – له‌ناویاندا ئه‌فسه‌رانی پۆلس و دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه – هێشتا كێشه‌ی تێگه‌یشتنی گشتییان هه‌یه له بازرگانیكردن به مرۆڤ و توانای ده‌ستنیشانكردنی نیشانده‌ره‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆییه‌كان راپۆرتیانداوه كه هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێری كه‌متر كارده‌كه‌ن و موچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، له ئه‌نجامی بڕیاره‌كانی داخستنی حكومه‌ت به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا و به‌رده‌وامیی قه‌یرانی دارایی له هه‌رێم؛ هه‌روه‌ها كه‌میی كارمه‌ند و سه‌رچاوه‌كان هۆكارن بۆ لاوازی توانای پۆلیس بۆ لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن. سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌ی گشتی شه‌ش مانگیی له سه‌رانسه‌ری وڵات به‌هۆی په‌تاكه‌وه، كه بووه هۆی داخستنی هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، جگه له هه‌ندێك له خزمه‌تگوزارییه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسا و خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان، له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ هه‌نگاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌ره‌كردنی هه‌ندێك له‌م كه‌موكوڕیانه.
حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه ژماره‌یه‌كی زیاتر راهێنانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی پێشكه‌ش كردوه به كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌سه‌ر یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، باشترین په‌یڕه‌وكردن بۆ لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی كه‌یسه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی ڕێبازی سه‌رنج خستنه سه‌ر قوربانی و ، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردن و پاراستنی قوربانی، له‌ڕێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی راهێنانی راهێنه‌ران. به گشتی، لیژنه‌ی ناوه‌ندیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ (CCCT) 18 پرۆگرامی راهێنانی ئۆنلاینی پێشكه‌ش كردوه به ئه‌فسه‌رانی پۆلیس و دادوه‌ران؛ وه‌زاره‌تی ناوخۆ 27 وۆركشۆپی ئۆنلاینی ئه‌نجامداوه له‌سه‌ر باشترین پیاده‌كردنه‌كانی بواری لێكۆڵینه‌وه و 27 پرۆگرامی راهێنانی راهێنه‌رانی پێشكه‌ش كردوه له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و پاراستنی قوربانی، بۆ ئه‌فسه‌رانی پۆلیسی كۆمه‌ڵگه‌یی، لێكۆڵه‌رانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و كه‌سانی تر. له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، چه‌ندین رێكخراوی ناحكومیی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی تێبینیان كردوه كه به‌رپرسانی عێراقی نمایشی تێگه‌یشتنی باشتریان كردوه له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌گه‌ڵ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی دامه‌زراوه‌یی یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆ له یه‌كه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له ئاداری 2020، له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه دارایی و سه‌رچاوه‌ی مرۆیی زیاتری ته‌رخان كردوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه؛ له‌وانه پێكهێنانی یه‌كه‌ی زیاتر – یه‌كه‌یه‌ك كه بایه‌خ ده‌دات به پێشكه‌شكردنی راهێنانی پیشه‌یی بۆ هه‌موو كارمه‌ندان، له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌رانی پسپۆڕ و راهێنه‌رانی شاره‌زا له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، یه‌كه‌یه‌كی تر بایه‌خ ده‌دات به به‌دواداچوون بۆ تاوانه شیاوه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه له ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، دیارده‌یه‌ك كه به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه زیاتر بووه. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راهێنانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به كارمه‌ندانی خۆی. به‌ڵام، له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كه‌كانی پۆلیسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی كارا كردوه له هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هه‌ر دوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین. له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، هه‌ندێك رێكخراوی ناحكومی راپۆرتیانداوه كه یه‌كه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له هه‌ولێر به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه له ده‌ستنیشانكردن و به‌دواداچوونی كه‌یسه‌كان و هه‌ندێك جار هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ دادگاكانی هه‌ولێر بۆ جووڵاندنی كه‌یسه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌چوارچێوه‌ی سیستمه یاساییه‌كه‌دا. به‌ڵام هه‌ندێك رێكخراوی تری ناحكومی به‌رده‌وامن له راپۆرتدان، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌كه‌متر مه‌زه‌نده ده‌كات و زۆر كارمه‌ندی دادوه‌ریی توانای پێویستیان نییه بۆ ده‌ستنیشانكردن و لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. هاوكات رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆییه‌كان راپۆرتیانداوه، هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمێكی روونی نییه بۆ راپۆرتدان له‌سه‌ر تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، هه‌روه‌ها زۆر كاربه‌ده‌ستی حكومه‌ت كه به‌رپرسن له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بازرگانیكردن به مرۆڤ راهێنانی تایبه‌تمه‌ندیان پێویسته له‌سه‌ر ده‌ستنیشانكردن و لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسه شیاوه‌كان.
پاراستن:
حكومه‌ت به‌رده‌وام بوو له هه‌وڵه جیاجیاكانی بۆ پاراستنی قوربانییه‌كان. سه‌ره‌ڕای داخستنی خانه‌كانی داڵده‌دانی حكومی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌هۆی په‌تای كۆرۆنا له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، حكومه‌ت به‌رده‌وام بوو له ده‌ستنیشانكردنی قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و ره‌وانه‌كردنیان بۆ خانه‌كانی داڵده‌دان. بۆ یه‌كه‌م جار، حكومه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی قوربانییه‌كانی ره‌وانه‌كرد بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن. هه‌روه‌ها بۆ جاری یه‌كه‌م، كاری كرد له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی راهێنان به كارمه‌ندانی خانه‌كانی داڵده‌دان ؛ به‌ڵام حكومه‌ت به‌رده‌وام بوو له سزادانی قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌سه‌ر كرداری نایاسایی كه بازرگانان به مرۆڤ ناچاریان كردوون ئه‌نجامی بده‌ن، هه‌روه‌ها رێكاره ستاندارده‌كانی ده‌ستنیشانكردن و ره‌وانه‌كردنی دانه‌ناوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك قوربانی ده‌ستنیشان نه‌كرێن و له ئه‌نجامدا خزمه‌تگوزاری چاودێری وه‌رنه‌گرن. وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه كه كۆی 58 قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤی ده‌ستنیشان كردوه، كه پێنج له‌مانه قوربانی مێینه‌ی بازرگانیكردنی سێكس بوون، یه‌ك منداڵی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و 14 قوربانی كارپێكردنی زۆره‌ملێ، هه‌روه‌ها چوار قوربانی سواڵكردنی زۆره‌ملێ؛ حكومه‌ت داتای بڵاونه‌كردۆته‌وه له‌سه‌ر جۆری بازرگانیكردن به مرۆڤ بۆ 34 قوربانیه‌كه‌ی تر كه ده‌ستنیشانی كردوون. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆ كۆی 72 قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤی ده‌ستنیشان كرد. له‌و 58 قوربانیه‌ی له‌م ماوه‌یه‌ی راپۆرتداندا ده‌ستنیشانكراون، حكومه‌تی عێراقی 18 قوربانی مێینه‌ی گه‌وره‌ی ره‌وانه‌كردوه بۆ خانه‌ی داڵده‌دانی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له به‌غدا، سێ قوربانی منداڵ بۆ خانه‌ی بێسه‌رپه‌رشتان و چوار قوربانی مێینه‌ی گه‌وره بۆ بنكه‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ره‌وانه‌كراون. بۆ یه‌كه‌م جاره، حكومه‌تی عێراقی راپۆرتیداوه كه 34 قوربانیه‌كه‌ی تری ره‌وانه‌كردوه بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن؛ هه‌روه‌ها چه‌ند رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیانداوه كه هه‌ڵوێستی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ی خانه‌ی داڵده‌دان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو باشتر بووه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. هاوكات بۆ یه‌كه‌م جار، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوێكی ناحكومیی به‌هاوبه‌شیی پرۆگرامێكی راهێنانیان پێشكه‌ش كرد به كارمه‌ندانی خانه‌كانی داڵده‌دان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ گۆڕانكاری به‌ره‌و هاوكاری زیاتری حكومه‌ت له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بازرگانیكردن به مرۆڤ. حكومه‌تی عێراقی رێبه‌ری ده‌ستنیشانكردنی قوربانی نه‌بوو بۆ هه‌موو كاربه‌ده‌ستان، له‌ناویاندا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی یه‌كه‌م كه له په‌یوه‌ندیدا ده‌بن له‌گه‌ڵ قوربانیانی شاراوه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ناو گروپه لاوازه‌كاندا، له‌وانه كۆچبه‌ری بیانی نایاسایی و ئه‌و كه‌سانه‌ی له بازرگانی سێكسدا كارده‌كه‌ن. هاوكات حكومه‌تی عێراقی رێكاری نیشتیمانی نه‌بوو بۆ ره‌وانه‌كردنی قوربانی و حكومه‌ت به‌رده‌وام بوو له پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنی هه‌ڕه‌مه‌كیی و به‌پێی پێویست. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له به‌رپرسانی عێراقی، له‌ناویاندا ئه‌فسه‌ری پۆلیس له‌سه‌ر ئاستی قه‌زاكان، به‌شێوه‌یه‌كی چالاك قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤیان ده‌ستنیشان نه‌كردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كان تێگه‌یشتنی گشتیان لاوازه له‌م تاوانه. رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه هه‌ندێك به‌رپرسی پۆلیس چالاكانه كرێكاری بیانی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤیان ده‌ستنیشانكردوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پشكنینیان بۆ قوربانییه‌كان نه‌كردوه له‌ناو هاووڵاتیانی عێراقیدا، وه‌ك ئاواره ناوخۆییه‌كان یان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له تاوانه‌كانی له‌شفرۆشی. دادوه‌رانی لێكۆڵینه‌وه، ته‌نها به‌رپرس بوون كه بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی ده‌ستنیشانكردن و ره‌وانه‌كردنی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ ئه‌نجام بده‌ن بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن و به‌پێی فه‌رمانی دادگا، له‌وانه بۆ خانه‌ی داڵده‌دانی حكومی له به‌غداد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دادوه‌ران داوا له قوربانی ده‌كه‌ن له دادگا و له‌به‌رده‌می تۆمه‌تبار وته‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن، زۆر قوربانی له‌ترسی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ئاماده‌نه‌بوون بچنه دادگا. به‌هۆی ئه‌م مه‌رجه و له‌ئه‌نجامی ئاماده‌نه‌بوونی قوربانی شاهید، له زۆر كه‌یسدا دادوه‌ران بڕیاده‌ده‌ن له‌وه‌ی كه به‌ڵگه‌ی پێویست نییه بۆ ئه‌وه‌ی به‌فه‌رمی كه‌سێك به قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ پۆڵێن بكرێت، له‌ئه‌نجامدا قوربانییه‌كان بێبه‌ش ده‌كرێن له ده‌ستگه‌یشتن به خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن. هاوكات حكومه‌تی عێراق، دادوه‌ر و دادگای پسپۆڕی نییه كه راهێنانیان وه‌رگرتبێت یان ته‌رخان بن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ردوام بوون له راپۆرتدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌بوونی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی پسپۆڕ رێگره له ده‌ستنیشانكردنی فه‌رمیی قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ندێك قوربانی ده‌ستنیشان نه‌كرابن و نه‌توانن خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن وه‌ربگرن. رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران زۆرجار قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤیان له به‌ندینخانه‌كان ڕاگرتووه، له‌كاتێكدا كه دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه باره‌كه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه وه‌ك قوربانی؛ به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كانی په‌یوه‌ست به په‌تای كۆرۆنا و داخستنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، ده‌سه‌ڵاتداران قوربانیانیان بۆ ماوه‌ی زۆر درێژ هێشته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن وه‌ربگرن.
هه‌ندێك به‌رپرس به‌رده‌وامبوون له به‌تاوانباركردن و سزادانی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. ده‌سه‌ڵاتداران هه‌ستاون به ده‌ستگیركردن، به‌ندكردن، سنورداش كردن و پێبژاردنی دارایی قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر كرداری نایاسایی كه بازرگانان به مرۆڤ ناچاریان كردوون ئه‌نجامی بده‌ن، وه‌ك له‌شفرۆشی و پێشێلكردنی یاساكانی كۆچ و به‌سه‌ربازكردنی منداڵ. كرێكارانی كۆچبه‌ری بیانی، له‌ناویاندا كرێكاری بیانی قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، له پرۆسه‌ی دادوه‌ری تاواندا رووبه‌ڕووی جیاكاری به‌رده‌وام و دووباره به‌قوربانیكردنه‌وه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن بازرگانان به مرۆڤ بوونه‌ته‌وه. هه‌ندیك كات پۆلیس به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو قوربانی بیانی بازرگانیكردن به مرۆڤیان ده‌ستگیركردوه، له‌جیاتی ده‌ستگیركردنی پێشێلكاران، پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نكار یان كۆمپانیای به‌كارخستن تۆمه‌تی ناڕه‌وای دزیكردنیان داوه‌ته پاڵ قوربانی، وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له راپۆرتدانی قوربانی له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كان به پۆلیس. ئه‌گه‌رچی خاوه‌نكاره‌كان به‌رپرسیارێتی یاساییان هه‌یه بۆ پاره‌دانی كرێی رسومی نشینگه یان پێبژاردن به‌پێی سیستمی پاڵپشتیكردن (سپۆنسه‌ر)ی عێراقی، له كرداردا، ده‌سه‌ڵاته‌كان سزای كرێكاران ده‌ده‌ن، له‌ناویاندا قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤی ده‌ستنیشانكراو و ده‌ستنیشاننه‌كراو، له‌سه‌ر پاره‌نه‌دان؛ هه‌روه‌ها رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه كه هه‌ندێك كات به‌رپرسان له پێبژاردنی نشینگه خۆشبوون، به‌ڵام پێده‌چێت پرۆسه‌ی بڕیاردان به یاسا رێكنه‌خرابێت و زیاتر تاكه‌كه‌سیی بێت. وه‌ك هه‌وڵێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م پرسه، له ئاداری 2020، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری راوێژیدا به دادوه‌ره‌كانی خۆی، بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بده‌ن بۆ هه‌موو پێبژاردنه‌كانی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، له‌سه‌ر پێشێلكردنی یاساكانی نشینگه‌ی عێراقی. پێده‌چێت له ئه‌نجامی ئه‌م بڕیاره، وه‌ك رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه، كه‌مبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاو به‌دیكراوه له ژماره‌ی به‌ندكردنی كرێكاری بیانی دووچاربوو له‌سه‌ر پاره‌نه‌دانی پێبژاردنی نشینگه؛ له ساڵی 2020، ده‌سه‌ڵاتداران 35 كرێكاری بیانی دووچاربوویان ده‌ستگیركردوه له‌سه‌ر پاره‌نه‌دانی پێبژاردن، به به‌راورد به 300 كرێكاری بیانی به‌ندكراو له ساڵی 2019. رێكخراوێكی تری ناحكومی راپۆرتیداوه كه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرۆسه‌ی لێخۆشبوو‌ن له پێبژاردنیان باشتركردوه بۆ قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، كه به‌بێ به‌ڵگه‌نامه‌ی یاسایی له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن؛ به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه نافه‌رمییه، له‌وانه‌یه هه‌ندێك قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ سوودمه‌ند نه‌بووبن له‌م گۆڕانكارییه. رێكخراوه ناحكومییه‌كان به‌رده‌وام بوون له راپۆرتدان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی پێزانینی زیاتری هه‌یه، كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن له‌سه‌ر تاوانی له‌شفرۆشی له‌وانه‌یه قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بن و پێویسته به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت؛ به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه، رێكخراوه ناحكومییه‌كانی تر راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌رده‌وامن له دادگاییكردنی قوربانیانی بازرگانیكردنی سێكسی له‌سه‌ر تاوانه‌كانی له‌شفرۆشی. له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 33 كه‌سی له‌سه‌ر له‌شفرۆشی ده‌ستگیركردوه، به‌ڵام پشكنینی نه‌كردوه بۆ ئاماژه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، له‌به‌رئه‌وه سزای قوربانیانی بازرگانیكردنی سیكس دراوه. هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له به‌ندكردن و دادگاییكردنی منداڵان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌گونجاو و به‌بێ نوێنه‌رایه‌تی یاسایی، به‌هۆی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعش – هه‌ندێك له‌مانه قوربانی به‌كارخستن و به‌كارهێنانی زۆره‌ملێ بوون – هه‌روه‌ها رێكاری لێكۆڵینه‌وه‌ی توندوتیژ و ئه‌شكه‌نجه‌یان به‌كارهێناوه بۆ وه‌رگرتنی دانپێدانانی منداڵان؛ حكومه‌تی عێراق راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر پشكنینی ئه‌م منداڵانه بۆ ئه‌گه‌ری قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ یان ره‌وانه‌كردنیان بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن. به‌ڵام له كانونی یه‌كه‌می 2020، رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه كه لیژنه‌یه‌كی دادوه‌ریی تایبه‌تی عێراق كه به‌رپرس بوو له بڕیاردان له كه‌یسی منداڵانی تۆمه‌تبار به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش، پابه‌ندبووه به ستاندارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ؛ له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، لیژنه‌كه پێداچوونه‌وه‌ی كرد بۆ هه‌موو كه‌یسه‌كان و بڕیاری ئازادكردنی 75 منداڵی تۆمه‌تباری ده‌ركرد، به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه و رێگرتن له دووجار سزادان له‌سه‌ر هه‌مان تاوان، هه‌روه‌ها به‌هۆی یاسای لێبوردنی گشتی عێراق.
حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستنی دابین كردوه بۆ قوربانییه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و خانه‌ی داڵده‌دانی تایبه‌تی نییه بۆ قوربانییانی نێرینه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ. به‌پێی یاسا، حكومه‌تی عێراق ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی رێگه‌پێدراوه بۆ دابینكردنی خانه‌ی داڵده‌دان بۆ قوربانیانی بازرگانیكردن، به‌ڵام له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر هاوكاریی زیاتر له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق و بۆ یه‌كه‌م جار ره‌وانه‌كردنیان پێگه‌یشتووه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بده‌ن. له ساڵی 2020، حكومه‌تی عێراق ته‌رخانكردنی دارایی دابینكردوه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌مه‌به‌ستی داراییكردنی خانه‌ی داڵده‌دانی حكومیی؛ به‌ڵام هێشتا به‌شێكی پشت ده‌به‌ستێت به به‌خشینی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. پێشتر، حكومه‌تی عێراق له بودجه‌ی خۆیدا ته‌رخانكردنی دارایی دیاریكراوی نه‌بوو بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستنی قوربانیان. وه‌زاره‌تی كار و كاوروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامبوو له به‌ڕێوه‌بردنی خانه‌ی داڵده‌دانی حكومیی له به‌غداد بۆ قوربانیانی مێینه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، 18 قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، كه زۆربه‌یان قوربانی بازرگانیكردنی سێكس بوون، سوودمه‌ندبوون له په‌ناگه‌كه، ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یه به به‌راورد به حه‌وت قوربانی هاوكاریكراو له په‌ناگه‌كه له ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشتر. له په‌ناگه‌كه، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی – به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی – خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاڵپشتی كۆمه‌ڵایه‌تی-ده‌روونیی و زه‌بری ده‌روونی و تێكه‌ڵكردنه‌وه و چاودێری ته‌ندروستیان دابین كردوه بۆ قوربانیه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی راپۆرتیداوه كه دوو پزیشكی ته‌رخانكردنه‌وه بۆ قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له په‌ناگه‌كه. رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرتیانداوه كه خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌گشتی پێداویستیه بنه‌ڕه‌تییه جه‌سته‌ییه‌كانی قوربانیه‌كانیان دابین كردوه، به‌ڵام نه‌بوونی سه‌رچاوه و كارمه‌ند و راهێنانی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌یس، بۆته هۆی سنوورداركردنی توانای كارمه‌ندانی په‌ناگه بۆ پێشكه‌شكردنی پاڵپشتی ده‌روونی-كۆمه‌ڵایه‌تی و چاودێری ته‌ندروستی و راهێنانی پیشه‌یی به قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. به‌ڵام له‌ماوه‌ی ساڵی راپۆرتدان، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرتیداوه كه سیستمێكی جیاوازی به‌ڕێوه‌بردنی دۆسیه‌ی ئاماده‌كردوه له‌گه‌ڵ پشكنین و چاره‌سه‌ری قه‌ره‌وێڵه‌یی ده‌روونیی بۆ پۆلینه جیاوازه‌كانی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ؛ هاوكات راپۆرتیداوه كه له ساڵی 2020 په‌ناگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیكردوه به‌پێشكه‌شكردنی راهێنانی پیشه‌یی به قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. له زۆربه‌ی دۆسیه‌كاندا، به‌رپرسان رێگه‌یان نه‌داوه به هاتن و چوونی ئازادانه‌ی قوربانیانی مێینه له په‌ناگه‌كه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دادگا و به فه‌رمانی دادگا هاتبوونه په‌ناگه‌كه، هه‌روه‌ها به‌رپرسان توانای په‌یوه‌ندیكردنی قوربانیانیان سنووردار كردبوو له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی په‌ناگه. رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه كه قوربانیانی بیانی به‌ئاسانی ناتوانن ده‌ستیان بگات به خزمه‌تگوزارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌ناگه، له‌كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ن بۆ وڵاتی خۆیان؛ له‌جیاتی ئه‌وه قوربانیانی بیانی زۆرجار پشت ده‌به‌ستن به باڵیۆزخانه‌كانی وڵاته‌كانی خۆیان بۆ پاڵپشتی. له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا، باڵیۆزخانه‌كانی فلیپین، به‌نگلادیش و ئه‌نده‌نووسیا راپۆرتیانداوه كه په‌ناگه‌یان دابین كردوه بۆ هاووڵاتیانی خۆیان، له‌كاتێكدا كه چاوه‌ڕوانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ن بۆ وڵاتی خۆیان. به‌پێچه‌وانه‌وه، لیژنه‌ی ناوه‌ندیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ (CCCT)، راپۆرتیداوه كه پاڵپشتی دابینكردوه بۆ هه‌موو قوربانیانی بیانی ناسراو، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه كه خزمه‌گوزاری هاوشێوه‌ی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی و پاڵپشتی یاسایی پێشكه‌ش كردوه به هاووڵاتیانی عێراقی و بیانیی كه قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بوون. له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه له‌سه‌ر تۆمه‌تباركردنی كارمه‌ندان و پاسه‌وانه‌كانی خانه‌كانی داڵده‌دانی حكومی عێراق به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه، له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرتیداوه كه سیستمی چاودێری داناوه بۆ رێگرتن له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی خانه‌كانی داڵده‌دان به‌رامبه‌ر قوربانییه‌كان، سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامدانی پشكنینی جه‌سته‌یی كاتێك قوربانییه‌كان ده‌برێن بۆ په‌ناگه یان له‌كاتی ده‌رچوون له په‌ناگه، بۆ پشكنین و دۆكیومێنتكردنی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك له‌دژی دانیشتوانی په‌ناگه. حكومه‌تی عێراق چاودێری تایبه‌تمه‌ندی دابین نه‌كردوه بۆ قوربانیانی لاقه‌كردن، له‌ناویاندا قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه هاوكات قوربانی لاقه‌كردنیشن، به‌هۆی دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، قوربانیانی لاقه‌كردن هه‌ندێك جار هانده‌درێن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق یان هه‌ندێك جار له‌لایه‌ن خێزانه‌كانیانه‌وه ناچارده‌كرێن هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لاقه‌كار بكه‌ن. له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا، حكومه‌تی عێراق راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر دابینكردنی دارایی یان هاوكاریی جۆریی بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كان كه چاودێری قوربانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن؛ به‌ڵام جیاواز له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه هه‌ڵوێستی حكومه‌ت به‌رامبه‌ر ئه‌و رێكخراوانه‌ی خانه‌ی داڵده‌دانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌ره‌وپێشچووه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، به‌رپرسانی سكرتاریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سكاڵایان له‌دژی رێكخراوێكی ناحكومی تۆماركرد كه هاوكاری پێشكه‌ش ده‌كرد به قوربانیانی مێینه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كه. به‌ڵام رێكخراوه ناحكومییه‌كه داوای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی برده‌وه له شوباتی 2021.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بوو له به‌ڕێوه‌بردنی چوار خانه‌ی داڵده‌دانی ئافره‌تان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق؛ خانه‌كانی داڵده‌دان ده‌توانن خزمه‌تگوزارییه‌كان دابین بكه‌ن بۆ قوربانیانی مێینه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، به‌ڵام به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و كاره‌یان كردوه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. پێویسته قوربانیان فه‌رمانی دادگایان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ناگه‌كه به‌جێبهێڵن، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی سنوورداركردنی جووڵه‌یان، هه‌روه‌ها شوێن له په‌ناگه‌كان سنوورداره. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئه‌م په‌ناگانه‌یان پێدراوه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی فه‌رمیی به‌خشی به رێكخراوێكی ناحكومیی له هه‌ولێر بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كه‌م په‌ناگه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، كه له یه‌ك كاتدا توانای له‌خۆگرتنی 38 قوربانی هه‌یه. رێكخراوێكی ناوخۆیی راپۆرتیداوه كه په‌ناگه‌كه هه‌میشه پڕه و له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، 43 قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ خزمه‌تگوزارییه‌كانی داڵده‌دانیان وه‌رگرت. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له رێخۆشكردن بۆ ئازادكردنی به‌ندكراوانی ئێزیدی ژێرده‌ستی داعش، كه پێده‌چێت زۆربه‌یان قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ بن، هه‌روه‌ها راپۆرتیداوه كه هه‌ماهه‌نگی كردوه له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌كان و پاراستن بۆ ئه‌م قوربانیانه. حكومه‌تی عێراق راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی پاراستن بۆ منداڵانی سه‌ربازی پێشووی داعش، حه‌شدی شه‌عبی یان گروپه چه‌كداره‌كانی تر، له‌ئه‌نجامدا نه‌یتوانیوه رێگری بكات له دووباره به‌قوربانیكردنه‌وه یان به‌سه‌ربازكردنه‌وه‌ی ئه‌م منداڵانه.
نه حكومه‌تی عیراق و نه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاراستنی گونجاویان دابین نه‌كردوه بۆ قوربانیان یان شاهیده‌كان، بۆ هاندانیان بۆ هاوكاریكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و دادگایكردنی بازرگانان به مرۆڤ. به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه كه 27 قوربانی ده‌ستنیشانكراو خۆبه‌خشانه هاوكاری هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسایان كردوه له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی بازرگانان به مرۆڤ. حكومه‌تی عێراق رێگه‌ی نه‌داوه قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كاربكه‌ن، ئازادانه گه‌شت بكه‌ن یان وڵات به‌جێبهێڵێن له‌كاتی داداگاییكردن. وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه كه هه‌ر قوربانیه‌كی بازرگانیكردن به مرۆڤی عێراقی یان بیانی، ده‌توانێت داوای یاسایی مه‌ده‌نیی تۆماربكات له‌دژی بازرگان به مرۆڤ، به‌ڵام رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه كه له ساڵی 2020 هیچ قوربانیه‌ك داوای له‌م جۆره‌ی تۆمارنه‌كردوه، پێده‌چێت به‌هۆی لاوازیی ته‌كنیكه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان بێت له كه‌یسه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌هۆی نه‌بوونی پاراستنی گشتی دابینكراو بۆ قوربانی له‌كاتی دادگاییكردن. دادگاكان نهێنی یان شوناسی قوربانییه‌كانیان نه‌پاراستوه له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وته‌كانیان له‌دژی بازرگانان به مرۆڤ؛ له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه دادگاكان داوا له قوربانیان ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌می بازرگانان به مرۆڤ وته‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، هه‌روه‌ها – هه‌ندێك كات – له‌به‌رده‌می ئاماده‌بووانی تری دادگا كه چاوه‌ڕوانن كه‌یسه‌كانیان ببیسترێت. هاوكات دادگا عێراقییه‌كان خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رگێڕانیان دابین نه‌كردوه بۆ قوربانیانی بیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دواخستنی كه‌یسه‌كان بۆ چه‌ندین مانگ؛ له هه‌ندێك كه‌یسدا، وه‌رگێڕی نه‌شیاوی به‌كارهێناوه، كه زیانی گه‌یاندوه به دروستیی وته‌ی قوربانیان. دادگاكانی كار له هه‌رێمی كوردستانی عێراق خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌رگێڕانیان دابین نه‌كردوه بۆ كرێكارانی بیانی، له‌ناویاندا كرێكاری قوربانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروستبوونی گرفت بۆ قوربانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سكاڵا له‌سه‌ر خاوه‌نكاره پێشێلكاره‌كانیان تۆمه‌تبار بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی عێراق، رێگه‌ده‌دات به حكومه‌ت مۆڵه‌تی نشینگه‌ی تایبه‌ت بدات به قوربانیانی بیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ، حكومه‌ت راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی ئه‌م هاوكارییه به‌هه‌ر قوربانیه‌كی بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. هاوشێوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆڵه‌تی نشینگه‌ی تایبه‌تی نه‌داوه به قوربانیان له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، به‌ڵام راپۆرتدراوه كه به‌رده‌وامه له په‌ناگرتن له ناردنه‌وه‌ی قوربانیان بۆ وڵاتانی خۆیان. حكومه‌تی عێراقی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری راگرتنی ناردنه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردوه به قوربانیانی بیانی یان جێگره‌وه‌ی یاساییان پێشكه‌ش كردوون له‌جیاتی ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاتی خۆیان، كه ئه‌گه‌ر هه‌یه رووبه‌ڕووی سه‌ختیی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی بكردنایه. حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر هاوكاری كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ناردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی نه‌زانراو له قوربانیانی بیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له ماوه‌ی راپۆرتداندا.
به‌رپێگرتن
حكومه‌ت هه‌وڵه‌كانی زیادكردوه بۆ به‌رگرتن به بازرگانیكردن به مرۆڤ. ناسه‌قامگیری سیاسیی، له‌گه‌ڵ ناره‌زاییه جه‌ماوه‌رییه‌كان، كورتهێنانی بودجه، كه‌می ژماره‌ی كارمه‌ند، داكشانی ئابوریی و قه‌ده‌غه‌كردن و داخستنه په‌یوه‌سته‌كان به په‌تای كۆرۆنا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگی ماوه‌ی راپۆرتدان، بوونه هۆی سنوورداركردنی توانای حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگی كردنی هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و ته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، لیژنه‌ی ناوه‌ندیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ (CCCT) به‌رده‌وام بوو له كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. لیژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان – كه له ساڵی 2016 دامه‌زراوه – به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و نوێنه‌رایه‌تی 17 وه‌زاره‌تی حكومه‌ت، هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجام نه‌دا له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه. حكومه‌تی عێراق پلانێكی كاری نیشتیمانی هه‌یه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، به‌ڵام ده‌ڵێت په‌تای كۆرۆنا بۆته هۆی هێواشكردنه‌وه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه. حكومه‌ت راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بودجه‌ی تایبه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كاره‌كه به‌گشتی، به‌ڵام راپۆرتیداوه كه له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا ژماره‌ی كارمه‌ندان و ته‌رخانكردنی دارایی زیادكردوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ، كه هه‌ندێك له به‌شه‌كانی پلانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كات. هاوكات حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2020 هه‌ماهه‌نگیه‌كانیان فراوانتر كرد؛ لیژنه‌ی ناوه‌ندیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ راپۆرتیداوه له‌سه‌ر زیادبوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌ك بۆ سێ و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی مانگانه له‌نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ئه‌ندامانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی ناوه‌ندیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هه‌وڵه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسا.
له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لیژنه‌ی ناوه‌ندیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ هه‌ڵمه‌تێكی هۆشیاركردنه‌وه‌ی نیشتیمانیان ئه‌نجامدا، كه پێكهاتبوو له بڵاوكردنه‌وه‌ی چیرۆكه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی نیشتیمانیی و رادیۆ حكومییه‌كان، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ئاماژه‌كانی هۆشداری له‌سه‌ر ئه‌م تاوانه؛ ریكلامی كرد بۆ هێڵی گه‌رمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ و پۆسته‌ری زانیاری بڵاوكرده‌وه له نه‌خۆشخانه‌كان، ماركێته‌كان، خاڵه سنوورییه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین، فڕۆكه‌خانه‌كان، بنكه‌كانی پۆلیس و وێستگه‌كانی گواستنه‌وه؛ هه‌روه‌ها وانه پێشكه‌شكرا به قوتابیانی نوێی زانكۆ له‌سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌رباره‌ی نیشانده‌ره‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ. هاوشێوه‌ی ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه راپۆرتیداوه كه به‌رده‌وامه له كاركردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پاس و هێڵه‌كانی فڕۆكه‌وانی، به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ، هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاستی هۆشیاری به‌رزكردۆته‌وه له كه‌مپه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان له‌ماوه‌ی راپۆرتدان. هاوكات وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه له‌سه‌ر هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومییه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاری له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ له فه‌رمانگه حكومییه‌كان، فڕۆكه‌خانه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان و خاڵه‌كانی پشكنین بۆ زیاتر له 200.000 كه‌س له‌نێوان مانگی مایسی 2020 تا كانونی دووه‌می 2021. وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌رده‌وام بوو له به‌كارخستنی هێڵی گه‌رمی 24 كاتژمێریی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ، هێڵه گه‌رمه‌كه 169 په‌یوه‌ندی وه‌رگرتووه كه بۆته هۆی دروستكردنی 35 كه‌یسی تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ، 17 ده‌ستگیركردن و 10 دادگاییكردن له‌ماوه‌ی ساڵه‌كه‌دا. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، هێڵه گه‌رمه‌كه 26 په‌یوه‌ندی وه‌رگرتووه له‌سه‌ر تۆمه‌تی بازرگانیكردن به مرۆڤ، به‌ڵام حكومه‌ت راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر هیچ كه‌یسێكی ده‌ستگیركردن یان دادگاییكردن. له ساڵی 2020، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ئیمه‌یڵێكی گشتی بڵاوكرده‌وه بۆ وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێڵی گه‌رمی خۆی هه‌یه كه قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ هه‌وڵی وه‌رگرتنی یارمه‌تی ده‌ده‌ن و راپۆرت ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی یاسای كار، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر ژماره‌ی كه‌یسه شیاوه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ كه له‌ڕێگه‌ی هێڵه گه‌رمه‌كه‌وه وه‌ریگرتوه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا.
حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له هاوكاری نێوانیان له بواری سیستمی ڤیزه‌ی ئه‌لیكترۆنی (ئۆنلاین) و به‌دواداچوونی كرێكارانی بیانی و كۆمپانیاكانی سپۆنسه‌ریان، به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له پێشێلكاری یاسای كار له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كانه‌وه؛ حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه سیستمه‌كه ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی رێگری بكات له‌هه‌ر تاكه‌كه‌س یان كۆمپانیایه‌ك كه سپۆنسه‌ری زیاتر له 50 كرێكاری بیانی بكات. به‌ڵام، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتیداوه له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌دواداچوونی كرێكاره بیانییه‌كان كه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌كان و كۆمپانیاكانه‌وه به‌كارخراون و تۆماركردنی ساخته یان ساخته‌كراو به‌كارده‌هێنن و ئه‌وانه‌ی تر كه وه‌ك ئاژانسی به‌كارخستن كارده‌كه‌ن و پاڵپشتی ڤیزه‌ی كرێكاری بیانی ده‌كه‌ن پێش به‌كارخستنیان لای لایه‌نی سێیه‌م بۆ مه‌به‌ستی قازانج بۆ كۆمپانیاكانیان. حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه دامه‌زراندن و به‌كارخستنی كرێكاری بیانی رێكخستوه له‌ڕێگه‌ی فه‌رمانگه‌ی نشینگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له‌وێ ئاژانسه‌كانی به‌كارخستن مۆڵه‌تی حكومییان پێده‌درێت بۆ به‌كارخستنی كرێكارانی پاڵپشتیكراو. به‌پێی سیستمی پاڵپشتیی، كرێكار ناتوانێت كاره‌كه‌ی بگۆڕێت تا دوو ساڵ ته‌واو نه‌كات له كاركردنی به پاڵپشتیی، بێجگه له‌و كرێكارانه‌ی سكاڵای مامه‌ڵه‌ی خراپ یان پێشێلكاریان هه‌یه له‌سه‌ر خاوه‌نكار. به‌ڵام وه‌ك رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرتیانداوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كرێكاره‌كان سكاڵای ره‌وایان هه‌بێت له‌سه‌ر خاوه‌نكار، ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ كاری نوێ و ده‌سه‌ڵاتداران به‌ده‌گمه‌ن لێپرسینه‌وه له خاوه‌نكاری پێشێلكار ده‌كه‌ن. رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه، ئاژانسه‌كانی به‌كارخستن كه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه خراونه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، زۆرجار ناوه‌كانیان ده‌گۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌رده‌وام بن له كاركردن، هه‌روه‌ها له‌و كه‌یسانه‌دا كه خاوه‌نكار له‌سه‌ر پێشێكاری سزادراوه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ته‌نها یه‌ك پێشێلكار سزادراوه، نه‌ك كۆی كۆمپانیاكه یان ئاژانسی به‌كارخستن. به‌ڵام وه‌ك هه‌ولێك بۆ باشتركردنی ده‌ستنیشانكردنی كه‌یسه شیاوه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ له رووداوه‌كانی پێشێلكردنی یاسای كار، له كانوونی دووه‌می 2021، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی، كۆمه‌ڵێك دادوه‌ری خاوه‌ن زانیاری و ئه‌زموونی زیاتری له تاوانه‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ دانا بۆ دادگاكانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی كار. حكومه‌تی عێراق راهێنانی بازرگانیكردن به مرۆڤی پێشكه‌ش نه‌كرد به كارمه‌نده دیپلۆماسییه‌كانی خۆی. حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه هه‌وڵیداوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر كرداره‌كانی بازرگانی سێكس له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی چاودێری له‌سه‌ر یانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هۆتێله‌كان، مه‌ساجه‌كان و نووسینگه‌كانی هاوسه‌رگیری؛ وه‌زاره‌تی ناوخۆ راپۆرتیداوه له‌سه‌ر پێشكه‌شكردنی راهێنانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به پۆلیس كه به‌رپرسن له پاراستنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان. حكومه‌ت هه‌وڵی نه‌داوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی خواست له‌سه‌ر گه‌شتوگوزاری سێكسی منداڵ. له‌ماوه‌ی راپۆرتدانی پێشوو، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری فه‌رمانیدا به دادگاكان یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌كاربهێنن، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نه‌ریته‌كانی هاوسه‌رگیری به‌زۆر، له‌وانه خوێن‌بایی (فێلیه) و به‌ستنه‌وه (نه‌وه) – نه‌ریتێك كه خێزان ئافره‌ت ناچارده‌كات هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئامۆزایه‌كی باوكی بكات – ئه‌مه‌ش ژنان و كچانی خستۆته به‌رده‌م مه‌ترسیی بازرگانیكردن به مرۆڤ. حكومه‌ت راپۆرتیداوه له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی سێ كه‌س له حوزه‌یرانی 2020 له‌سه‌ر به‌ستنه‌وه (نه‌وه) و ڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگاییكردن، حكومه‌ت راپۆرتیداوه، تاكو شوباتی 2021، دادگاكان 59 كه‌یسی به‌ستنه‌وه‌یان دادگاییكردوه له ساڵی 2020.
له‌ماوه‌ی راپۆرتدان، حكومه‌تی عێراق بڕیاره‌كه‌ی راگه‌یاند بۆ ده‌ستكردن به داخستنی هه‌موو كه‌مپه‌كانی ئاواره ناوخۆییه‌كان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات. رێكخراوه ناحكومییه‌كان و راگه‌یاندنه‌كان راپۆرتیانداوه، كه به‌رپرسانی حكومه‌ت به هه‌زاران كه‌سی مه‌ده‌نیی، كه زۆرینه‌یان ئافره‌ت و منداڵ بوون، ناچاركرد بۆ ده‌رچوون له كه‌مپه‌كان به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی گونجاو. رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نیگه‌رانییان ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان هیچ شوێنێكیان نه‌بووه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، چونكه خانووه‌كانیان وێرانبووه له‌كاتی پێكدادان له‌گه‌ڵ داعش، یان ترسی تۆڵه‌سه‌ندوه و توندوتیژیان هه‌بووه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌كانیان، به‌هۆی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیی راسته‌قینه یان وێناكراو له‌گه‌ڵ داعش. هاوكات، رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه دانیشتوانی تری كه‌مپه‌كان رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه له به‌ده‌ستهێنانی به‌ڵگه‌نامه مه‌ده‌نییه‌كان و رێپێدانی ئه‌منی بۆ گه‌شتكردن بۆ ناوچه‌كانی تری وڵات، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دووباره ئاواره‌بوونه‌وه و زیادكردنی مه‌ترسیی خراپ به‌كارهێنان و بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ناو گروپه لاوازه‌كانی دانیشتواندا. رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه كه ده‌یان هه‌زار منداڵی ئاواره ناوخۆییه‌كان به‌ڵگه‌نامه‌ی مه‌ده‌نییان نییه، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی داعش له‌دایكبوون یان به‌فه‌رمی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن ده‌ستیان بگات به خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و تۆماركردن له قوتابخانه.
یاسای عێراقی قه‌ده‌غه‌ی كردوه كه كه‌سانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ خۆبه‌خشانه به‌كاربخرێن له‌هه‌ر هێزێكی چه‌كداری حكومیی، له‌ناویاندا هێزه نیمچه-سه‌ربازییه‌كان، گروپه میلیشیاكان و گروپه چه‌كداره‌كانی تر. هیچ راپۆرتیك نه‌بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی منداڵی سه‌رباز له‌ناو سوپای عێراق، هه‌روه‌ها حكومه‌ت راپۆرتیداوه كه راهێنانی پێشكه‌ش كردوه به ئه‌فسه‌رانی سوپا له‌سه‌ر پرسه‌كانی منداڵی سه‌رباز. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق كۆنترۆڵی ته‌واوی پیاده‌نه‌كردوه له‌سه‌ر هه‌ندێك یه‌كه‌ی دیاریكراوی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، كه هه‌ندێك كات ئۆپه‌راسیۆنیان ئه‌نجامداوه به‌شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ و به‌بێ فه‌رمانی سه‌ركرده سیاسییه‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان. لیژنه‌ی باڵای وه‌زاریی حكومه‌تی عێراق بۆ چاودێریكردن، هه‌ڵسه‌نگاندن و راپۆرتدان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی منداڵ له ناوچه‌كانی پێكدادان له عێراق، له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا، به‌رده‌وام بوو له هه‌ماهه‌نگی نزیك له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام راپۆرتی نه‌داوه له‌سه‌ر كاره‌كانی لیژنه‌كه له‌ماوه‌ی راپۆرتداندا. هاوكات حكومه‌ت به‌رده‌وام بووه له گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی پلانی كار له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی حه‌شدی شه‌عبی (PMC) مامه‌ڵه‌بكات له‌گه‌ڵ پرسی به‌كارخستن و به‌كارهێنانی منداڵ له پێكدادانی چه‌كداریدا.
پرۆفایلی بازرگانیكردن به مرۆڤ
وه‌ك راپۆرتدراوه له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابوردودا، بازرگانان به مرۆڤ ئستیغلالی قوربانیانی ناوخۆیی و بیانی ده‌كه‌ن له عێراق، هه‌روه‌ها بازرگانان ئیستیغلالی قوربانی عێراقییان كردوه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پێكدادانی توندوتیژ له‌گه‌ڵ داعش دانیشتوانی لاوازتر كرد به‌رامبه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان و منداڵان، ئه‌گه‌رچی سه‌ركه‌وتنی مه‌یدانیی حكومه‌ت به‌سه‌ر ئه‌م گروپه تیرۆریستیه‌دا، كه له 9 كانونی یه‌كه‌می 2017 راگه‌یه‌ندرا، بووه هۆی باشتربوونی دۆخی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی عێراق. به‌ڵام هێشتا له چه‌ندین ناوچه نائارامیی هه‌یه، له‌ناویاندا ئه‌و ناوچانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی داعش ئازادكران. له كانونی دووه‌می 2014ه‌وه، زیاتر له پێنج ملیۆن عێراقی ئاواره‌بوون، نزیكه‌ی 1.2 ملیۆن هێشتا ئاواره‌ن تا كۆتایی 2020 ، كه نزیكه‌ی 80 له‌سه‌ت بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵه ئاواره‌ن، ئه‌مه‌ش ده‌یانخاته به‌رده‌م مه‌ترسی زیاتری خراپ به‌كارهێنان. زۆربه ئه‌وانه‌ی ئاواره‌ن ئافره‌تی سه‌رۆك خێزانن و بێبه‌رگه‌ن به‌رامبه‌ر خراپ به‌كارهێنان و توندوتیژی سێكسیی، به‌هۆی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ داعش. هاوكات زیاتر له 245.000 په‌نابه‌ری سوریی هێشتا له عێراق په‌نابه‌رن، كه زۆرینه‌ی هه‌ره زۆریان له هه‌رێمی كوردستانی عێراقن. له‌گه‌ڵ تێكشكانی خه‌لافه‌تی داعش، رووداوه راپۆرت له‌سه‌ردراوه‌كانی ئه‌و جۆره پێشێلكاریانه نه‌ماون. له‌نێوان ساڵانی 2014 و 2018، چه‌كدارانی داعش هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵیان رفاندوه و ده‌ستبه‌سه‌ریان كردوون كه سه‌ربه گروپه ئیتنی و ئاینییه جیاجیاكانن، به‌تایبه‌تی ئێزیدییه‌كان، و فرۆشتنیان به چه‌كدارانی داعش له عێراق و سوریا، كه چه‌كدارانی داعش ئه‌م كچ و ژنانه‌یان رووبه‌ڕووی هاوسه‌رگیری به‌زۆر، كۆیلایه‌تی سێكسی، لاقه‌كردن و خزمه‌تكاری ناوماڵ ده‌كرده‌وه. داعش سیستمێكی رێكخراوی هه‌بوو بۆ كڕین و فرۆشتنی ژنان و كچان بۆ كۆیلایه‌تی سێكسی، له‌گه‌ڵ فرۆشتن به‌پێی گرێبه‌ستی پشتڕاستكراوه له‌لایه‌ن دادگاكانی داعشه‌وه. راگه‌یاندنه‌كان راپۆرتیانداوه كه له چه‌ند ساڵی رابوردودا داعش چه‌ند دیلێكی فرۆشتوه به كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ندی وڵاتانی كه‌نداو، هه‌روه‌ها راپۆرته‌كان ده‌ڵێن كه هه‌ندێك له دیله ئێزیدییه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ سوریا و توركیا و سعودیه. هه‌ندێك رێكخراوی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی له هه‌رێمی كوردستانی عێراق راپۆرتیانداوه له ساڵی 2018 ئه‌ندامان و هه‌وادارانی داعش منداڵه ئێزیدییه‌كانیان رفاندوه بۆ مه‌به‌ستی ئیستیغلال كردنیان له توركیا. به‌پێی راپۆرته‌كان داعش 120 منداڵی توركمانی رفاندوه له ساڵی 2014؛ به‌پێی راپۆرته‌كان ئه‌م منداڵانه چه‌ندین جار فرۆشراون بۆ مه‌به‌ستی خراپ به‌كارهێنانی سێكسی، ته‌نها 20 له‌و منداڵه رفێنراوانه له كۆتایی 2018 رزگاركران. له‌نێوان 2015-2019، هه‌زاران ئافره‌ت و منداڵ له دیلیی داعش هه‌ڵهاتن – زۆربه‌یان دووگیان بوون له‌ئه‌نجامی لاقه‌كردن، هاوسه‌رگیری به‌زۆر و بازرگانیكردنی سێكس؛ ئه‌م ژن و كچانه، له‌ناویاندا ئاواره ناوخۆییه‌كانی سه‌ر به هه‌مان گروپی دانیشتوان، هێشتا زۆر به‌رامبه‌ر چه‌ندین جۆری خراپ به‌كارهێنان، له‌وانه دووباره بازرگانیكردنه‌وه. به‌پێی راپۆرته‌كان هه‌ندێك ژن و كچی ئێزیدی له كه‌مپه‌كانی ئاواره عێراقییه‌كان یان له كه‌مپی ئه‌لهۆل له سوریا ده‌ژین له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانه سوننیانه‌ی كه پێشتر له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا خراپه‌كارییان به‌رامبه‌ر كردوون. تا شوباتی 2021، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتیداوه له‌سه‌ر 2.872 پیاو و ئافره‌ت و منداڵی ئێزیدی كه هێشتا بێسه‌روشوێنن. هه‌ندێك راپۆرت ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئافره‌ت و كچه بێسه‌روشوێنه‌كان هێشتا لای داعشن له رۆژهه‌ڵاتی سوریا و له توركیا یان له‌وانه‌یه له شوێنی تری ناوچه‌كه وه‌كو ئه‌وروپا یان ئاسیا بازرگانیان پێوه‌بكرێت.
منداڵان به بێبه‌رگه‌یی ماونه‌ته‌وه بۆ به‌كارخستنی زۆره‌ملێ و به‌كارهێنانیان له‌لایه‌ن چه‌ندین گروپی چه‌كداره‌وه كه له عێراق كارده‌كه‌ن، له‌وانه – جگه له هیتر – داعش، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزه خێڵه‌كییه‌كان، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، هه‌روه‌ها میلیشاكان كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن. سه‌ره‌ڕای شكستی مه‌یدانیی خه‌لافه‌ته‌كه، داعش به‌رده‌وامه له رفاندن و به‌زۆر به‌كارخستن و به‌كارهێنانی منداڵان له شه‌ڕ و رۆڵی پاڵپشتیدا، له‌وانه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی، هه‌واڵده‌ر، دروستكه‌ری ته‌قینه‌وه، بكوژ، و خۆكوژ؛ هه‌ندێك له‌م منداڵانه ته‌مه‌نیان 8 ساڵه و هه‌ندێكیان له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه په‌ككه‌وته‌ن. چه‌ندین سه‌رچاوه راپۆرتیانداوه كه په‌كه‌كه و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له هه‌رێمی كوردستانی عێراق و شه‌نگال به‌ردوام بوون له به‌كارخستن و به‌كارهێنانی منداڵان. له ساڵی 2021، سه‌رچاوه‌یه‌كی پشتڕاستنه‌كراو راپۆرتیداوه كه په‌كه‌كه چه‌ندین منداڵی به‌كارخستوه بۆ ئاماده‌كردنیان وه‌ك چه‌كدار، له‌ناویاندا منداڵی خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوك له عێراقی تێدایه. رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه له 2018 كه میلیشیا ئێزیدییه‌كان له شه‌نگال نزیكه‌ی 10 تا 20 منداڵی كوڕیان به‌كارخستوه. سه‌رچاوه‌كانی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و حكومه‌ت پشتڕاستیان كرده‌وه كه سه‌دان منداڵی ئێزیدی له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی سیڤیل (یه‌به‌سه)ی سه‌ربه په‌كه‌كه و میلیشیاكانی دیكه‌ی سه‌ر به په‌كه‌كه. له سالێ ٢٠١٨، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕاپۆرتیانداوه كه په‌كه‌كه منداڵانی خه‌ڵكی شه‌نگال و مه‌خمور و ناوچه‌كانی دیكه‌ی به سه‌رباز كردوون و ڕاهێنانی پێداون ، هه‌روه‌ها نێردراون بۆ بنكه‌كانیان له شه‌نگال، توركیا و چیای قه‌ندیل له‌نێوان عێراق و ئێران.
له ساڵی 2015ه‌وه، سه‌رچاوه‌كان به‌رده‌وام راپۆرت ده‌ده‌ن كه یه‌كه ناپابه‌نده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی منداڵان به‌كارده‌خه‌ن، به‌كارده‌هێنن و مه‌شقی سه‌ربازییان پێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره ڕووداوانه كه‌مبوونه‌ته‌وه له‌پاش شكستی زه‌مینی داعش له عێراق. به‌پێی رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2019، ژماره‌ی رووداوه‌كانی به‌سه‌ربازكردن و به‌كارخستن و به‌كارهێنانی منداڵ به‌رده‌وام له دابه‌زیندایه. له ساڵانی 2018 و 2019، رێكخراوه ناحكومییه‌كان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ناویاندا بزوتنه‌وه‌ی حیزبوڵای نوجه‌با و عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌قی هاوپه‌یمانی ئێران، كوڕانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵیان به‌كارخستوه بۆ شه‌ڕكردن له سوریا و یه‌مه‌ن. له ساڵی 2017 راپۆرت هه‌بوو كه ئاماژه‌یده‌دا به‌وه‌ی هه‌ردوو میلیشیای عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق و كه‌تائیبی حیزبوڵڵا، منداڵانیان به‌كارخستوه و به‌كارهێناوه. هه‌ندێك له هێزه‌كانی میلیشیاكانی بزوتنه‌وه‌ی حیزبوڵای نوجه‌با، عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق و كه‌تائیبی حیزبوڵڵا له‌ژێر چه‌تری هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كارده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی له‌ده‌ره‌وه‌ی فه‌رمان و كۆنترۆڵی حكومه‌تی عێراقدا ئۆپه‌راسیۆن ده‌كه‌ن. رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانمان راپۆرتیانداوه له 2017 كه هه‌ڵواسینی پۆسته‌ری هه‌رزه‌كاران كه له‌كاتی شه‌ڕكردن بۆ میلیشیا شیعه‌كان كوژراون به‌ربڵاوبوو له ناوچه‌كانی زۆرینه‌ی شیعه‌نشینی به‌غداد و له‌سه‌رانسه‌ری باشوری عێراق. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی یادیان ده‌كرایه‌وه زیاتر سه‌ربه به یه‌كه‌كانی میلیشیاكانی عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق و كه‌تائیبی حیزبوڵڵا بوون. به‌پێی پێگه‌ی فه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پۆسته‌ره‌كان له‌سه‌ر شه‌قام له ناوه‌ڕاستی 2017، حه‌شدی شه‌عبی كۆرسی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی پێشكه‌ش كردوه به منداڵان و لاوانی نێوان ته‌مه‌نی 15-25 ساڵ. چه‌ندین سه‌رچاوه راپۆرتیانداوه كه له ساڵانی 2015 و 2016، هه‌ندێك پێكهاته‌ی حه‌شدی شه‌عبی منداڵانیان به‌كارخستوه و به‌كارهێناوه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌للوجه و شوێنه‌كانی تری وڵات، له‌كاتێكدا كه میدیای حه‌شدی شه‌عبی یادی خزمه‌ت و قوربانیدانی ئه‌م منداڵه سه‌ربازانه‌ی كرده‌وه. سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو له ساڵی 2017 راپۆرتیداوه كه میلیشیاكانی سه‌ربه خێڵه سووننه‌كان كوڕانیان به‌كارخستوه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كان وه هه‌ندێك له‌مانه مه‌شقی سه‌ربازییان وه‌رگرتوه. له ئابی 2016، رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه كه میلیشیا خێڵه‌كییه‌كانی سوننه‌ی په‌یوه‌ست به حه‌شدی شه‌عبی به‌لای كه‌مه‌وه حه‌وت منداڵیان به‌سه‌ربازكردوه له كه‌مپی ئاواره ناوخۆییه‌كانی دیبه‌گه له باكوری عێراق، به وته‌ی شاهیده‌كان ئه‌ندامانی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق رێخۆشكه‌رییان كردوه بۆ به‌سه‌ربازكردنی منداڵانی كه‌مپه‌كه. هاوكات چاودێره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راپۆرتیانداوه كه هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق سێ منداڵیان له خاڵی پشكنین به‌كارهێناوه له سه‌ره‌تای 2019.
په‌نابه‌ران و ئاواره ناوخۆییه‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره‌ی بازرگانیكردنی سێكسی و كاركردنی زۆره‌ملێ ده‌بنه‌وه، به‌هۆی لاوازی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌بوونی ئاسایش و پاراستنه‌وه. له‌نێوان 2015-2018 رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن له هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه په‌نابه‌ران و ئاواره‌كانیان ده‌كرده ئامانج، به هاوكاری به‌رپرسه خۆجێیه‌كان، به‌رپرسانی هێزه‌كانی ئاسایش، و كارمه‌ندانی سنوور كاریان ده‌كرد. ژنان و كچان له كه‌مپه‌كانی ئاواره ناخۆییه‌كان، كه ئه‌ندامانی خێزانه‌كانیان تۆمه‌تبارن به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ داعش، به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی سیستمێكی ئاڵۆز و ئه‌گه‌ری خراپ به‌كارهێنانی سێكسی، بازرگانیكردنی سێكس و توندوتیژی ده‌بنه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و بكه‌ره چه‌كدارانه‌وه كه له كه‌مپه‌كان ده‌ژین، هاوكات له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌منی و سوپا. له ساڵانی 2015 و 2016، رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیاندا له‌سه‌ر هه‌ندێك كارمه‌ندی هێزه‌كانی ئاسایش كه ئاسانكارییان كردوه بۆ بازرگانیكردن به ژنان و كچانی سوری له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق. راپۆرته‌كانی 2015 ئاماژه‌ده‌ده‌ن به تۆڕی بازرگانیكردن كه ئاواره ناوخۆییه‌كان و هه‌ندێك په‌نابه‌ری سورییان به‌كارهێناوه له بازرگانیكردنی سێكس له هۆتێل و خانه‌كانی له‌شفرۆشی له به‌غداد، به‌سره و شاره‌كانی تری باشوری عێراق، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه به‌ڵێنیان پێداون له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێیان بكه‌ن؛ هاوكات تۆڕه‌كه منداڵه‌كانی ئه‌م ئافره‌تانه‌یان ناچار كردوه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان سواڵ بكه‌ن. وه‌ك ده‌گوترێت، بانده تاوانكارییه‌كان كوڕان و كچانیان ناچاركردوه سواڵ بكه‌ن، به‌تایبه‌تی منداڵانی ئاواره‌كان و په‌ناران و منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت، به‌تایبه‌تی له شاره‌كان؛ هاوكات بانده تاوانكارییه‌كان منداڵانیان ناچاركردوه مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ك بفرۆشن و بگوێزنه‌وه، به‌تایبه‌تی له باشوری عێراق.
ژنان و كچانی عێراقی، ئێرانی و سوریی، هه‌روه‌ها كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زخواز، جووتڕه‌گه‌ز، ره‌گه‌زگۆڕاو و ره‌گه‌زتێكه‌ڵ (LGBTQ+) له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، به‌تایبه‌تی بێبه‌رگه و لاوازن به‌رامبه‌ر بازرگانیكردن به مرۆڤ. له‌ناو هه‌موو گروپه ئیتنی و ئاینییه‌كان، كه‌سانی هاوڕه‌گه‌زخواز، جووتڕه‌گه‌ز، ره‌گه‌زگۆڕاو و ره‌گه‌زتێكه‌ڵ (LGBTQ+)، هێشتا له‌ژێڕ مه‌ترسی بازرگانیكردنی سێكسدان، به‌هۆی له‌كه‌داركردنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه. به‌پێی راپۆرته رۆژنامه‌وانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، داڕمانی دراو و هێواشبوونه‌وه‌ی ئابوری ئێران، بۆته هۆی هاتنی لێشاوی زیاتر له 2.000 ژن و كچی ئێران بۆ هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018، زۆربه‌ی ئه‌مانه قوربانی بازرگانیكردنی سێكس بوون له كافتریا، هۆتێل و سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج. به‌پێی هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 2018، شۆفێرانی ته‌كسی له هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تباركراون به رێخۆشكردن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ژن و كچانه له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، له‌ژێر په‌رده‌ی گه‌شتوگوزاردا. چه‌ندین راپۆرتی راگه‌یاندنه‌كان له ساڵی 2018 بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كچی ته‌مه‌ن 11 ساڵ و زیاتر بینراون له یانه شه‌وانه‌كان و گازینۆكانی به‌غداد كارده‌كه‌ن وه‌ك كارمه‌ندی خزمه‌تكردن، سه‌ماكار و له بازرگانی سێكسدا؛ راپۆرت هه‌بوو كه هه‌ندێك گروپی میلیشیا، له‌ناویاندا عه‌سائیب ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، ئاسایشی ئه‌م شوێنانه‌یان دابین كردوه و پشتیان پێده‌به‌ستن بۆ داهات. رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ساڵانی 2018 و 2019 راپۆرتیانداوه كه بازرگانانی نێرینه‌ی سێكس له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئابڕوبه‌ریان كردوه له ئافره‌تان بۆ ئه‌وه‌ی به‌كاریان بهێنن و ناچاریان بكه‌ن له بازرگانی سێكس كاربكه‌ن. رێكخراوه ناحكومییه‌كان له ساڵی 2016 راپۆرتیانداوه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كان كه تۆڕه تاوانكارییه‌كان بازرگانی سێكسیان به‌و منداڵانه و كچانه‌وه كردوه كه له خێزانه‌كانیان هه‌ڵهاتوون له‌ترسی كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف. راگه‌یاندنه‌كان راپۆرتیانداوه له ساڵی 2018 كه بانده‌كانی بازرگانیكردن به مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاوتر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌كارهێناوه، به‌تایبه‌تی فه‌یسبوك، به‌مه‌به‌ستی كڕین و فرۆشتنی ژنان و كچان بۆ مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی سێكس و كارپێكردن. راپۆرته‌كانی 2014-2017 پێشنیار ده‌كه‌ن كه هه‌ندێك له به‌رپرسانی هێزه‌كانی به‌رزه‌فتكردنی یاسا له عێراق تۆمه‌تبار ده‌كرێن به‌وه‌ی زۆرجار سه‌ردانی خانه‌كانی له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن كه ناسراون به بازرگانیكردنی سێكس یاخود به‌رتیلیان وه‌گرتووه بۆ رێگه‌دان به بازرگانیكردنی سێكس. راگه‌یاندنه بیانییه‌كان له ساڵی 2018 ئاماژه‌ده‌ده‌ن به زیادبوونی بازرگانیكردنی سێكسی منداڵ و كچانی عێراق له ته‌مه‌نی 11-16 ساڵان له سوریا، ئوردون، سعودیه، لوبنان و ئیمارات. به‌پێی راپۆرته‌كان تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن، منداڵی عێراقی ده‌فرۆشن له وڵاتانی دراوسێ و له ئه‌وروپا بۆ مه‌به‌ستی بازگانیكردنی سێكس و خراپ به‌كارهێنان. په‌نابه‌رانی عێراقی له ئوردون لاواز و بێبه‌رگه‌ن به‌رامبه‌ر كاركردنی زۆره‌ملێ له كه‌رتی كاری نافه‌رمی ئوردون، به‌شێكی ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه خاوه‌نكاره‌كان موچه‌ی كه‌متر له بازاڕیان پێده‌ده‌ن و بۆ كاتژمێری زۆر كاریان پێده‌كه‌ن.
داب و نه‌ریتییه‌كان، له‌ناویاندا خۆێنبایی (فێلیه) – به‌خشینی ئه‌ندامێكی خێزان به‌رامبه‌ر كۆتاییهێنان به ناكۆكیی – هه‌روه‌ها هاوسه‌رگیری به‌زۆر و "كاتیی" منداڵان، ژنان و كچان ده‌خه‌نه مه‌ترسی زیاتری بازرگانیكردن به مرۆڤ له‌ناو وڵات. له ساڵی 2019 راگه‌یاندنێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه كه پیاوانی ئایینی "نووسینگه‌ی هاوسه‌رگیریی" به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی مه‌زارگه پیرۆز و گرنگه‌كانی عێراق، كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ "هاوسه‌رگیریی كاتیی" له‌گه‌ڵ كچانی گه‌نجی نۆ ساڵان و گه‌وره‌تر و به‌مه‌به‌ستی بازرگانیكردنی سێكس. به‌پێی راپۆرته‌كان هه‌ندێك گروپی میلیشیا، وه‌ك عه‌سائیبی ئه‌هل ئه‌لحه‌ق، ئاسایشی ئه‌م "نووسینگانه"یان دابین كردوه و بۆ داهات پشتیان پێده‌به‌ستن. هاوشێوه رێكخراوێكی ناوخۆیی له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ئاشكرای كردوه كه هاوبه‌شه ناوخۆییه‌كان راپۆرتیانداوه له پارێزگا سنوورییه‌كانی باشوری عێراق، سعودی و كوه‌یتییه‌كان به‌دوای سێكسی منداڵدا ده‌گه‌ڕێن له‌كاتی گه‌شتی راوكردندا له‌و ناوچانه‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی كاولین، ئه‌و خێڵه كۆچه‌رییانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی شاره‌ستانیان نییه. رێكخراوه‌كانی منداڵپارێزی راپۆرتیانداوه له ساڵی 2016 له‌سه‌ر رووداوه‌كانی هاوسه‌رگیریی منداڵ – كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی مه‌ترسی بازرگانیكردن به مرۆڤ – كه رووی له زیادبوون كردوه له‌ناو ئاواره ناوخۆییه‌كان و په‌نابه‌ره سورییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق، چونكه سه‌رۆك خێزانه‌كان هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی داهات و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی ئابوری خێزان ده‌ده‌ن. وه‌ك له ساڵانی رابوردودا راپۆرتدراوه، بازرگانان به مرۆڤ كچه سورییه‌كان له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق ناچارده‌كه‌ن به هاوسه‌رگیری پێشوه‌خت یان "هاوسه‌رگیری كاتیی" له‌گه‌ڵ پیاوی عێراقی یان په‌نابه‌رانی تر؛ هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كرێن به چاوپۆشیكردن، یان وه‌رگرتنی به‌رتیل بۆ چاوپۆشیكردن، له‌م جۆره كه‌یسانه، له‌ناویاندا ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه كچه‌كان چه‌ندین جار ده‌فرۆشرێن. له سه‌ره‌تای 2021 رێكخراوێكی ناحكومی راپۆرتیداوه كه بازرگانان به مرۆڤ به‌رده‌وامن له كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری مه‌ساج له هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌كانی عێراق وه‌ك په‌رده‌پۆش بۆ بازرگانیكردنی سێكس و بازرگانیكردن به مرۆڤ بۆ مه‌به‌ستی سێكس؛ هه‌ندێك له‌م هۆتێلانه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه خاوه‌ندارێتی ده‌كرێن و رێگه‌ده‌ده‌ن به بازرگانان به مرۆڤ به‌بێ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كاربكه‌ن. حكومه‌تی عێراق له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 پشتڕاستی كردوه كه سه‌نته‌ره‌كانی مه‌ساج، كافتریا، باڕ و یانه شه‌وانه‌ییه‌كان شوێنی بازرگانیكردنی سێكسن. هاوكات به‌پێی حكومه‌تی عێراق، بازرگانان به مرۆڤ تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن بۆ كاركردنی تۆڕه‌كانیان و دۆزینه‌وه و به‌كارخستنی قوربانیه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی ریكلام كردن بۆ ده‌رفه‌تی ساخته‌ی كار.
هه‌ندێك پیاو و ئافره‌تی خه‌ڵكی ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقا كه كۆچیان كردوه بۆ عێراق – به‌شێوه‌ی یاسایی یان نایاسایی - رووبه‌ڕووی كارپێكردنی زۆره‌ملێ ده‌بنه‌وه وه‌ك كرێكاری بیناسازی، پاسه‌وان، پاككه‌ره‌وه، به‌رده‌ست، و خزمه‌تكاری ماڵان. په‌یوه‌ندییه‌كانمان راپۆرتیانداوه كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 ژماره‌ی قوربانیانی بازرگانیكردن به مرۆڤ زیادیكردوه كه خه‌ڵكی وڵاتانی غانا، كینیا و سیرالیۆنن. له كانونی دووه‌می 2016، وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راپۆرتیدا كه نزیكه‌ی 140،000 كرێكاری بیانی موڵه‌تی گونجاویان نییه؛ رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه هه‌ندێك خاوه‌نكار و كۆمپانیای به‌كارخستن پێگه‌ی نایاسایی كرێكاران ئیستیغلال ده‌كه‌ن له‌ڕێگه‌ی نه‌دانی موچه و ناچاركردنی كرێكاران بۆ ژیان له شوێنی نه‌گونجاو. هه‌ندێك له كۆچبه‌رانی بیانی به‌كارخراون بۆ كاركردن له وڵاتانی تری ناوچه‌كه، به‌ڵام ناچاركراون یان زۆریان لێكراوه یان فریودراون بۆ كاركردن له عێراق یان هه‌رێمی كوردستان. له ساڵی 2018 وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راپۆرتیداوه كه 22 كرێكاری فلیپینی به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستانی عێراق به پاڵپشتی كۆمپانیایه‌كی گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كرێكار، به‌ڵام دواتر ناچاركراون له به‌غداد كاربكه‌ن. له سه‌ره‌تای ساڵی 2020 رێكخراوه ناحكومییه‌كان راپۆرتیانداوه كه قاچاخچییه‌كان له هه‌رێمی كوردستانی عێراق به‌ڵێنیانداوه به هه‌ندێك كرێكاری ئه‌فریقی كه ده‌رفه‌تی باشتری كاركردنیان بۆ دابین ده‌كه‌ن له به‌غداد، به‌ڵام پاش گه‌یشتنیان بازرگانه‌كان خراپ به‌كاریانهێناون له كارپێكردنی زۆره‌ملێ. رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی راپۆرتیداوه له ساڵی 2018 ئه‌گه‌ر كرێكارێكی بیانی سكاڵای هه‌بوو له‌سه‌ر خراپه‌كاری خاوه‌نكار، ئه‌وا ئاژانسی به‌كارخستن كرێكاره‌كه ده‌گوێزێته‌وه بۆ لای خاوه‌نكارێكی جیاواز و راپۆرت نادات به پۆلیس له‌سه‌ر خاوه‌نكاری یه‌كه‌م.به‌پێی راپۆرته‌كان، ئاژانسه‌كانی به‌كارخستن به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی كارده‌كه‌ن به‌بێ مۆڵه‌ت و له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی حكومه‌ت.
PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27