14-9 یەکەم رۆژی دەستپێکردنی پڕۆسەی خوێندنە
کوردستان 01:49 PM - 2021-08-23
قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بۆردی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای كرد كه تایبه‌ت بوو به ده‌ستپیكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی 2021_ 2022 له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی تری تایبه‌ت به ڕه‌وشی خوێندن و قوتابیان.
قوباد تاڵه‌بانی جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ (23ی ئابی 2021) له هه‌ولێر، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌ی بۆردی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵای كرد به ئاماده‌بوونی وه‌زیرانی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی و په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون و، باس له چه‌ند بابه‌تێكی تایبه‌ت به خوێندن كرا.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه باس له ئاماده‌كارییه‌كان و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن و خوێندكاران كرا له‌ناو پۆله‌كان، له‌گه‌ڵ پابه‌ند بوون به ڕێنماییه‌كانی ته‌ندرووستی و خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی كردوه؛ حكومه‌ت پێداویستییه‌كانی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی خوێندن دابین ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له 14/ 9/ 2021 خوێندن له قوتابخانه‌كان ده‌ستپێبكات و ئه‌و ڕێكه‌وته‌ش بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه كرایه بڕیار.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری په‌روه‌رده ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند؛ ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانی خولی یه‌كه‌می پۆلی دوازده راده‌گه‌یه‌نرێت.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له ئاماده‌كارییه‌كان كرد بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگان و رایگه‌یاند؛ خوێندنی باڵا له‌ماوه‌ی نێوان 1/9 تاوه‌كو 25/9 خوێندن ده‌ستپێده‌كات له‌ناو هۆڵه‌كانی زانكۆ. هه‌روه‌ها وتیشی "به‌پێی رۆژژمێری زانكۆیی زانكۆكان ئاماده‌كارییه‌كانیان ده‌ست پێكردوه و به ڕه‌چاوكردنی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان ده‌وام ده‌ست پێده‌كات".
دواتر ئاماره‌كانی توانای زانكۆ و په‌یمانگاكانی خرانه‌ڕوو بۆ وه‌رگرتنی خوێندكارانی نوێ و خوێندنی باڵا بۆ ئه‌مساڵی خوێندن.
ھه‌روه‌ھا له كۆبوونه‌وه‌كه بۆچوونه‌كانی په‌یوه‌ست به قبوڵ مه‌ركه‌زی (ناوه‌ندی) خرانه‌ڕوو له‌گه‌ڵ چۆنییه‌تی رێكخستنه‌وه‌ی پرسی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان به شێوازێك كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌م و پێویستی بازاڕ بگونجێت، به‌شداران جه‌ختیان له گرنگی خوێندنی پیشه‌یی كرده‌وه و هاوڕابوون پێویسته زیاتر په‌ره‌ی پێبدرێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18 -
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
کوردستان 10:01 AM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
کوردستان 10:06 PM - 2024-04-17 -
سبەینێ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کوردستان 09:42 PM - 2024-04-17 -
قوباد تاڵەبانی: هیچ هۆکارێک بوونی نییە بۆ دواخستنی هەڵبژاردن
کوردستان 08:53 PM - 2024-04-17