riklam

بەرزبونەوەی نرخی ئارد کاردانەوەی جیاوازی لێدەکەوێتەوە

کوردستان 11:38 AM - 2021-08-21

لەئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم نانەواخانەکانی شاری سلێمانی نرخی نانیان بەرزکردەوە لە 8نانەوە کرا بە6نان بە 1هەزار دیناری عیراقی و هاوکات لە شارەزوور نرخی نان هەر وەک خۆیەتی و هەشت نان بە هەزار دینارە و لە هەولێریش خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان دووبژاردە دەدەنە ئیدارەی پارێزگاکە.

ئازاد ڕەمەزان نوێنەری نانەواخانەکانی سلێمانی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لە ئەمڕۆ شەممەوە سەرجەم نانەواخانەکانی سلێمانی نرخی نانیان بەرزکردەوە بەجۆرێک لە 8نانەوە کرا بە6نان بە 1هەزار دیناری عیراقی.

وتیشی: نرخی گەنم لە ڕووسیاوە گران بووە تادەگاتە تورکیا لەوێش دەکرێت بە ئارد لەوێش باجی زیادی خراوەتەسەر، بۆیە تا دەگاتە هەرێمی کوردستان نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، بۆیە ئێمەش بەنرخێکی گران ئادەکە دەگاتە دەستمان ئەوەش زیانی زۆر بەئێمەی نانەواخانەکان دەگەیاند بۆیە ناچار بووین دوای چەندین هەوڵ لەئەمڕۆوە نرخی نانمان بەرزکردەوە لە8 نان بۆ  6نان بە 1هەزار دینار.

ئاماژەی بۆئەوەشکرد: چەندین جار لەڕێی پارێزگاری سلێمانیەوە هەوڵمانداوە گرفتەکە چارەسەر بکرێت بەڵام تاوەکو  ئێستا ئەو گرفتە چارەسەر نەکرا.

هۆشیاریشدا لەزیاتر بەرزبونەوەی نرخی ئارد ئەوا ئەوانیش وەک نانەوا خانەکان نرخی نان بەرزدەکەنەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە لە قەزای سەیدسادق نرخی نان هەر وەکو خۆیەتی و لەو بارەیەشەوە بێستون مستەفا خاوەن  نانەواخانە بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ شەممە سەرجەم نانەواخانەکانی قەزای سەیدسادق کە ژمارەیان لە 25 نانەواخانە زیاترە . نرخی نان  8 دانە بە 1هەزار دینارە.

وتیشی: نرخی بەرزبونەوەی ئارد وسوتەمەنی وای کردووە، کە زۆر لەسەرمان بکەوێت بۆیە ناچارین ، قەبارەی هەویرەکە بچوک بکەینەوە.

وتیشی: به هۆی گران بوونی ئارد لە وڵاتانی تورکیا و ئێران  لەوێش باج دەخرێتەسەری پێش ئەوەی داخڵی   هەرێمی کوردستان ببێت نرخەکەی بەرز دەبێتەوە، بۆیە ئێمەش بەنرخێکی گران ئاردەکە دەگاتە دەستمان ئەوەش زیانی زۆر بەئێمەی نانەواخانەکان گەیاندووە ،بۆیە ناچار بووین دوای چەندین جار لەئەمڕۆوە نرخی نانمان وەک خۆی لێ کردووە٫ بەڵام قەبارەی گونکمان یاخود هەویرەکە بچوک کردۆتەوە لە نێوان 90بۆ  100 غم .

ئاماژەی  بەوەشکرد : لەوە زیاتر نرخی ئارد و سوتەمەنی پێداویستییەکانی نان  بەرز ببێتەوە ناچارین وەک خاوەن نانەواخانەکان، ئەم جارە ژمارەی نان کەمتر بکەینەوە لەو بڕەی ئێستەی .

هاوکات گرانبوونی نرخی ئاردو  زیادبوونی کارەبا و باج و سوتەمەنی  خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکانی هەولێری ناچارکرد بێدەنگی بشکێنن و  دەنگی ناڕەزاییان لێ بەرز بێتەوە و بۆ ئەو مەبەستە لەبەردەم قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر گردبوونەوە و دوو بژاردەیان دایە دەست ئیدارەی شارەکە.

حاجی ئەحمەد وەک نوێنەری خاوەن نانەواخانە و سەمونخانەکان بە PUKmedia ی راگەیاند: یەکێک لە بژاردەکانی ئێمە کەمکرنەوەی هەشت نان بۆ شەش و دە سەمون بۆ هەشت دانەیە، بە پێچەوانەوە ئەگەر رێگامان پێ نەدرێt،  وەک بژاردەی دووەم بە ناچاری فرنی و سەمونخانەکانیان دادەخەین.

وەک ئەو نوێنەرە ئاماژەیان بۆ کرد بەهۆی گرانبوونی نرخی یەک فەردە ئارد لە ١٥ هەزارەوە بۆ ٤٠ هەزار، ئەوان لە جیاتی قازانج زیانیان بەردەکەوێت، بۆیە ئامادەنین  بەوجۆرە بەردەوام بن.

هەروەها بەشێکی تر لە کاسبکارانیی دروستکردنی نان و سەمون رەخنەشیان لە لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر گرت، کە بەبێ رەچاوکردنی بەرژەوەندی نانەواخانەو سەمونخانەکان بڕیاری داخستنی هەندێک لەو شوێنانەی داوە،  پێشیانوابوو ئەو بڕیارە جگە لە زیان گەیاندن بە خەڵکی کاسب هیچ سودێکی نیە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی_سلێمانی

محەمەد عەبدولرەحمان_شارەزور

تەها عەبدوڵڵا_هەولێر
فۆتۆ‌‌:شاد ئیبراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket