riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دە‌رباز نە‌جات محە‌مە‌د

پرسەنامە 04:30 PM - 2021-08-20

قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دە‌رباز نە‌جات محە‌مە‌د دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بە‌ڕێز كاك نە‌جات محە‌ممە‌د عە‌زیز

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو (دە‌رباز نە‌جات محە‌مە‌د)

بە بیستنی هەواڵی كۆچی دوایی (دە‌رباز نە‌جات محە‌مە‌د) دڵگران و نیگەران بووین. بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە‌ دەكەم و هاوبەشی خەمی بنە‌ماڵە‌ تێكۆشە‌رە‌كە‌تانم.

جێگای كۆچكردوو كاك (دە‌رباز نە‌جات محە‌مە‌د) بەهەشتی بەرین بێت، خوای گەورە سەبوری و دڵنەوایی بەخۆتان و خانەوادە و‌ هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران
PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket