riklam

قوباد تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌ ناسری ڕه‌زازی ده‌كات

پرسەنامە 04:33 PM - 2021-08-13

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاتوو شه‌ریفه‌ حه‌بیوڵڵا دایكی هونه‌رمه‌ند ناسری ڕه‌زازی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 
به‌ڕێز كاك ناسری ره‌زازی 
به‌داخه‌وه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو (شه‌ریفه‌ حه‌بیبوڵا)ی دایكی به‌ڕێزتان رۆژمان كرده‌وه‌، به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیتان ئاڕاسته‌‌ ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم.
خاتوو (شه‌ریفه‌) له‌خێزانێكی زه‌حمه‌تكێش و نیشتمانپه‌روه‌ر بوو كه‌رۆڵێكی گرنگی هه‌بوو له‌جۆشدانی نه‌وه‌كانی بۆ كوردایه‌تی و خه‌بات دژی زوڵم و زۆر و بانگه‌واز بۆ ئازادی كوردستان. 
بۆ ئه‌م خه‌مه‌ گه‌وره‌یه‌، له‌په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێینه‌وه‌ كۆچكردوو خاتوو (شه‌ریفه‌ حه‌بیبوڵا) به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و سه‌بوری و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیه‌ راجعون
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket