riklam

بافڵ تاڵه‌بانی سه‌ره‌خۆشی له‌بنه‌ماڵه‌ی مام عه‌بدوڵڵاحاجی ئیبراهیم ده‌ربه‌ندی ده‌كات

پرسەنامە 01:37 PM - 2021-08-09

به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی مام عه‌بدوڵڵا حاجی ئیبراهیم ده‌ربه‌ندی، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ ده‌كات كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزانمان له‌ خانه‌واده‌ی كوردپه‌روه‌ر مام عه‌بدوڵا حاجی ئیبراھیم ده‌ربه‌ندی 

به‌ خه‌مێكی قووڵه‌وه‌ هه‌واڵی ماڵئاوایی تێكۆشه‌ری دێرین (عه‌بدوڵا حاجی ئیبراھیم ده‌ربه‌ندی) جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سۆران-مان پێگه‌یشت.

بۆ ئه‌م كۆسته‌ هاوخه‌می قوڵی خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی ئه‌م خه‌مه‌ ده‌زانین.

مام عه‌بدوڵا جگه‌له‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یه‌كی قاره‌مان و تێكۆشه‌ر و دۆستی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال بوو، بنه‌ماڵه‌كه‌شی له‌پێناو كوردستان قوربانی زۆریان داوه‌ و له‌و پێناوه‌شدا جگه‌ له‌ كوڕ و برا، چه‌ندین شه‌ھیدیان به‌خشیووه‌.

له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی وه‌ك مام عه‌بدوڵا له‌ دڵه‌وه‌ خه‌مباری كردین و هیوای سه‌بووری بۆ كه‌سوكار و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌ی ده‌خوازین.


بافڵ تاڵه‌بانی 
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket