riklam

17 كەسی داواكراو لە كەركوك دەستگیركران

کوردستان 11:13 PM - 2021-08-03

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی عیراق لە كەركوك بڵاوی كردەوە، لە درێژەی ئەو ئۆپراسیۆنەی دەستیان پێیكردوە لە دەوروبەری كەركوك 17 كەسی داواكراویان دەستگیركردووە ئاشكراشیكردووە،  یەكێك لەدەستگیركراوەكان بەپێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراوە و ئەوانی تریش بەپێی مادەی یاسایی جۆراوجۆر داواكراوبوون.
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی عیراق لەكەركوك راشیگەیاندووە: لەو ئوپراسیۆنەدا چەند حەشارگەیەكی داعش دۆزراونەتەوە و خاپوور كراون و دەستیش بەسەر كۆمەڵێك تەقەمەنیدا گیراون لەبۆمبی چێندراو و پشتێنی تەقینەوەو چەند موشەكێك.
جێی ئاماەیە ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بەرفراوان لەڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوەوە لەناوچەكانی باشور و خۆرئاوا كەركوك دەستیپێكردووە بۆ كێوماڵكردنی ئەو ناوچانە لەداعش و ئۆپراسیۆنەكە ماوەی 10 ڕۆژ درێژەی دەبێت.
PUKmedia  محەمەد ئەحمەد- كەركوك





ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket