riklam

بەریتانیا بە خۆڕایی هەلی خوێندن بۆ عیراقییەكان دەڕەخسێنێت

عیراق 10:24 PM - 2021-08-03

كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند، دەرگای پێشكەشكردنی داواكاری بۆ بەدەستھێنانی پڕۆگرامی چیڤنینگ لە ئەمڕۆوە 3-8-2021 تا 2-11- 2021 كراوەدەبێت.  
بەپێی ڕوونكردنەوەیەك لە كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر، چیڤنینگ پرۆگرامێكی بەریتانیایە بۆ دابینكردنی كورسی خوێندنی ماستەر بۆ هاووڵاتیانی زیاتر لە 160 وڵات، هەموو خەرجییەكانی خوێندنەكە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا دابیندەكرێت.
چیڤنینگ سكۆلەرشیپێكە لە لایەن حكومەتی بەریتانیا پێشكەش بە فێرخوازانی كوردستان و عیراق دەكرێت و پێویستە پێشكەشكار عیراقی بێت و رەگەزنامەی بەریتانی نەبێت و دوو ساڵ یان 2800 سەعات كاری كردبێت واتە خزمەتی كاری هەبێت. مەرج نیە لەكەرتی حكومی دامەزراو بێت.
هاوكات دەبێت پێشكەش كار كۆ نمرەی بەكالۆریۆسی 60 یان زیاتر بێت و كەسی سوودمەند دوای ناو دەرچوونی دەبێت ئایلتس یان هاوشێوەكانی پێشكەش بكات پێش مانگی 7ی 2022، كەسی سوودمەند دەبێت بەڵێن بدات كە دوای تەواكردنی خوێندنەكەی، ئەگەڕێتەوە بۆ عیراق و پێشكەشكار سێ ئۆفەری خوێندن لە سێ زانكۆی بەریتانی جیاواز وەرگرێت.
 نابێت پێشتر لەم سكۆلەرشیپە سوود مەند بووبێت و بۆ تەمەن هیچ مەرجێك نییە.
بۆ پێشكەشكردن  ئەمانە پێویستن:
- بڕوانامەی بەكالۆریۆس بە نمرە كە تەسدیق كرا بێت.
2- پاسپۆرت.
3- سیڤی (زانیاری كەسی)
4- پشتگیری دوو مامۆستای زانكۆ كە وانەیان بە پێشكەش كار گوتبێت لە كاتی خوێندنی بەكالۆریۆس.
دەتوانیت سەردانی ئەم لینكە بكەیت بۆ زانیاریی زیاتر و خۆتۆماركردن:

https://www.chevening.org/scholarship/iraq
PUKmedia  راگەیاندنی كونسوڵخانەی گشتی بەریتانیا لە هەولێر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket