riklam

ڕزگار عه‌لی: یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌ردی ده‌وێت

کوردستان 07:05 PM - 2021-08-03

ڕزگار عه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی خه‌باتی په‌رله‌مانی كرد بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی كه‌ركوك.

ئه‌م وته‌یه‌ی ڕزگار عه‌لی كاڕگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌شتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌ددین له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هات كه‌پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆی كه‌ركوك ئه‌نجامیدا.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه‌ محه‌مه‌د عوسمان لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك ئاماده‌یبوو، ڕزگار عه‌لی ئاماژه‌ی كرد بۆ كاریگه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق.گرنگی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌شی بۆ پارێزگای كه‌ركوك ڕوونكرده‌وه‌.ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد ئه‌و یاسایه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی پێ ئه‌نجام ده‌درێت جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو و ڕاشیگه‌یاند یاساكه‌ پێویستی به‌ورده‌كاری زیاتر هه‌یه‌.

ڕزگار عه‌لی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بایه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش بۆ چاره‌نوسی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كاندا و ڕایگه‌یاند هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر پرسی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی مادده‌ی 140 ده‌بێت.

ڕزگار عه‌لی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی به‌پێویستی زانی كه‌ده‌نگده‌رانی كه‌ركوك پابه‌ندی ده‌نگدان بن له‌پێناو چه‌سپاندنی مافه‌كانی كه‌ركوك له‌عیراق.

ڕزگار عه‌لی ڕاشیگه‌یاند ی.ن.ك ئاماده‌كاری خۆی ده‌كات بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌كه‌ركوك بۆ ئه‌وه‌ی مافی ده‌نگدانی خه‌ڵكی كه‌ركوك پارێزراو بێت.

سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌ددین پشتیوانی یه‌كێتی بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان و كاندیداكانی ئه‌و لیسته‌ له‌كه‌ركوك ده‌ربڕی و دوپاتیكرده‌وه‌ ی.ن.ك به‌و ئاراسته‌یه‌ كار ده‌كات كه‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد له‌پارێزگای كه‌ركوك دوور له‌هه‌ر جۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێك ئه‌نجام بدرێت.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- که‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket