riklam

كازمی: سزای به‌رپرسانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن ده‌ده‌ین

عیراق 05:54 PM - 2021-08-03

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدڕاڵ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3ی ئابی 2021 پێشوازیكرد له‌خانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ قوربانیانی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن له‌زیقار.

كازمی له‌میانی دیداره‌كه‌دا وێڕای هاوخه‌می خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیانی رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن، راشیگه‌یاند كه‌ پێشتریش رووداوێكی له‌و جۆره‌ له‌نه‌خۆشخانه‌ی ئبین خه‌تیب له‌به‌غدا روویداو به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ قوربانی، ئه‌مانه‌ هه‌موو ئاماژه‌یه‌كی روونن بۆ بوونی كه‌موكوڕی له‌سیستمی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت كه‌ له‌ساڵی 2003ه‌وه‌ كۆبۆته‌وه‌و به‌میرات بۆمان ماوه‌ته‌وه‌، له‌م میواندارییه‌ماندا ده‌مانه‌وێت پێتان رابگه‌یه‌نین كه‌ خوێنی رۆڵه‌و كه‌سوكاره‌كانتان له‌گه‌ردنماندایه‌و به‌رپرسانی ئه‌م رووداوه‌ به‌توندی سزا ده‌درێن.

راشیگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی رووده‌ده‌ن و ئه‌و هه‌موو سووكایه‌تییه‌ی به‌گیان و سامانی وڵاته‌وه‌ ده‌كرێت، هۆكاره‌كه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و جه‌سته‌ی وڵاتی كرمۆڵ كردووه‌، ده‌ستێكیش هه‌یه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌ت لاواز بكات و ئاژاوه‌ له‌عیراق به‌رده‌وام بێت.

روونیشیكرده‌وه‌، دوێنێ دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێكردنی پلانی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی په‌ڕه‌ی سپی چاكسازیمان راگه‌یاند، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری عیراق و چاره‌سه‌ركردنی زۆرێك له‌كێشه‌كان له‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كاندا، به‌مزووانه‌ش ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ڕووداوه‌كه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حسێن راسپێررابوو، بڵاوده‌كرێته‌وه‌و به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م ئه‌وانه‌ی له‌م ڕووداوه‌دا كه‌مته‌رخه‌م بوون به‌سزای قورسیان بگه‌یه‌نین، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێرراوون په‌له‌ له‌ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانتان بكه‌ن، پێویسته‌ سه‌رجه‌م مافه‌كانتان به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌وه‌ش به‌شێكی كه‌مه‌ له‌مافه‌كانتان كه‌حكومه‌ت بۆتانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

PUKmedia نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket