riklam

كازمی ده‌ستپێكردنی میكانیزمه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی سپی ڕاگه‌یاند

عیراق 02:58 PM - 2021-08-03

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌ستپێكردنی میكانیزمه‌ ئیداریی و جێبه‌جێكارییه‌كانی وه‌ره‌قه‌ی سپی چاكسازی ڕاگه‌یاند.

 

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ په‌یامێكدا له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆای كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ده‌ستیكردووه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی میكانیزمه‌ ئیداری و جێبه‌جێكارییه‌كانی بۆ وه‌ره‌قه‌ی سپی چاكسازی كه‌ پێشتر ڕاگه‌یاندبوو، كه‌ به‌ڵێنیان دابوو چاكسازی نه‌خشه‌ رێگه‌ی عیراق بێت بۆ قۆناغی داھاتوو.


راشیگه‌یاندووه‌، پابه‌ندبوون به‌ به‌ڵێنه‌كانیان سه‌ره‌ڕای ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م وه‌ره‌قه‌ی سپی ستراتیجی بۆ عیراقی گه‌شه‌كردووی وه‌به‌رھێن كه‌ توانا بێشوماره‌كه‌ی و وزه‌ مرۆییه‌كه‌ی بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ڕاگرتنی به‌ھه‌ده‌ردان.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket