riklam

ئه‌ڵمانیا.. پیره‌مێردێكی 100 ساڵی دادگایی ده‌كات

جیهان 02:31 PM - 2021-08-03

بنیاتنان له‌سه‌ر ده‌ستكه‌وتنی دیكۆمێنت وزانیاری له‌دۆسیه‌یه‌كی كۆنی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانی دوه‌م داواكاری گشتی ئه‌ڵمانیا پیره‌مێردێكی ته‌مه‌ن 100 ساڵ ده‌خاته‌ به‌رده‌م دادگاو لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.

شه‌ممه‌ی رابردوو ئه‌و تۆمه‌تباره‌ له‌دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ كرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ له‌ساڵی 1942 تا 1945 وله‌سه‌رده‌می حوكمی نازییه‌كان پاسه‌وانی ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ملێی نزیك له‌ به‌رلین بوه‌به‌ناوی " زاكسینهاوزن"، له‌وێ ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵكێكی زۆری بێتاوانی داوه‌، داداگایی كردنه‌كه‌ی له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو ده‌ستپێده‌كات وچه‌ندین تۆمه‌تی كوشتن وئازاردان وسووتاندن وئه‌تك كردنی نه‌یارانی نازییه‌ت وجووله‌كه‌كانی دراوه‌ته‌پاڵ، به‌ڵگه‌نامه‌ مێژووییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه‌ له‌وساڵانه‌و له‌ناو ئه‌و ئۆردوگایه‌دا 200 هه‌زار كه‌س به‌ دێندانه‌ترین شێوازی نامرۆڤایه‌تی ئازاردراون و20 هه‌زار كه‌سیان له‌ژێر ئه‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانانه‌دا مردوون.

PUKMedia  ئه‌ڵمانیا، بورهان ئه‌مین
سه‌رچاوه‌/ Bild am Sontag

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket