riklam

ڕەئیسی وەك سەرۆك كۆماری ئێران دەستبەكار دەبێت

جیهان 01:16 PM - 2021-08-03


ڕابەری كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دەستبەكاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی وەك سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەركرد و داواشی لە ڕەئیسی  و قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی وڵاتەكەی كرد كە بە زووترین كات كابینەی نوێ ڕابگەیەنرێت  و سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمیش بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆك كۆماری ئێران دەكات.  

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 3-8-2021 لە مەراسیمێكی تایبەتدا كە ژمارەیەك لەبەرپرسانی باڵای ئێران تێیدا ئامادەبوون، ئایەتوڵڵا خامەنەیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڕیاری دەستبەكاربوونی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری نوێی ئێران دەركرد.

دواتر ئایەتوڵڵا خامەنەیی وتەیەكی پێشكەش كرد و تێیدا ڕەئیسی بە كەسێكی زانا و ماندوونەناس و كارامە و جەماوەری وەسف كرد و داواشی لە ئیبراهیم ڕەئیسی و هەروەها قالیباف سەرۆكی پەرلەمان كرد لەبەر هەلومەرجی وڵات لە زووترین كاتدا كابینەی نوێ ڕابگەیەنن.

 لەمەراسیمەكە محەمەد خاتەمی و مەحمودی ئەحمەدی نژاد سەرۆك كۆمارەكانی پێشووی ئێران ئامادە نەبوون.

ئیبراهیمی ڕەئیسی دوای وەرگرتنی بڕیاری دەستبەكاربوونی ڕایگەیاند: حەزم دەكرد كەدەستی ئایەتوڵڵا خامەنیی ماچ بكەم بەڵام بە داخەوە لە دۆخی كۆرۆنا ڕێگەی نەدا.

نووسینگەی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاندووە لەسەر بانگهێشتنامەی سەرۆكی پەرلەمانی كۆماری ئیسلامی ئێران، د. ڕێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئێران دەكات كە بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە 5-8-2021 بەڕێوەبچێت.

 ڕۆژی پێنجشەممە 5-8-2021 مەراسیمی خوێندخواردنی ئیبراهیمی ڕەئیسی وەك هەشتەمین سەرۆك كۆماری ئێران بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە میوانانی بیانی و ناوخۆیی لەتاران بەڕێودەچێت.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket