riklam

بافڵ تاڵه‌‌بانی: یه‌‌كێتی ده‌‌بێته‌‌وه‌‌ به‌ یه‌‌كێتییه‌‌ به‌‌ھێزه‌‌كه‌‌ی جاران

کوردستان 12:25 PM - 2021-08-03

بافڵ تاڵه‌‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازی له‌‌ سه‌‌رۆك و خزمانی عه‌‌شره‌‌تی میراوده‌‌لی كرد.

له‌‌كۆبوونه‌‌وه‌‌یه‌‌كدا كه‌ قوباد تاڵه‌بانی ئاماده‌یبوو، بافڵ تاڵه‌بانی باسی له‌ ‌دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌‌كان كرد و دڵنیای كردنه‌وه‌‌ كه‌ ھه‌‌موو ئه‌‌و ھه‌‌نگاوانه‌‌ی نراون له‌‌پێناو به‌‌رژه‌‌وه‌‌ندی گشتیدا بووه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشمان به‌‌رده‌‌وام ده‌‌بین له‌‌ پێناو پاراستنی ئارامیی ئه‌‌م ده‌‌ڤه‌‌ره‌‌. رێگریش له‌‌ھه‌‌ر ھه‌‌وڵێك ده‌كه‌ین كه‌‌ ئامانج لێی تێكدانی سه‌‌قامگیری و چه‌‌واشه‌‌كردنی خه‌‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان بێت.

 ھاوسه‌‌رۆكی یه‌‌كێتی ئه‌‌وه‌‌شی بۆ خزمانی عه‌‌شره‌‌تی میراوده‌‌لی روونكرده‌‌وه‌‌ كه‌‌ یه‌‌كێتی ده‌‌بێته‌‌وه‌‌ به‌ یه‌‌كێتییه‌‌ به‌‌ھێزه‌‌كه‌‌ی جاران و له‌‌ ئاست خواست و چاوه‌‌ڕوانی یه‌‌كێتییه‌‌كان و كۆمه‌‌ڵانی خه‌‌ڵكی كوردستان به‌‌گشتی ده‌‌بێت و له‌‌داھاتوودا ده‌‌رئه‌‌نجامی باش ده‌‌بینن.

له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی ستایشی رۆڵی گرنگ و مێژوویی عه‌شیره‌تی میراوده‌لی كرد و رایگه‌یاند، ئێوه‌ عه‌‌شره‌‌تێكی تێكۆشه‌‌ر و خاوه‌‌ن ھه‌‌ڵوێستی جوامێرانه‌‌ن، ھه‌‌میشه‌‌ پاڵپشتی یه‌‌كێتییه‌‌كه‌‌ی مام بوون و ئێستاش ھه‌‌ر ئه‌‌وه‌‌تان لێ چاوه‌‌ڕوان ده‌‌كرێت.

PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket