riklam

تەندروستی هەرێم لیژنەی باڵای كۆرۆنا ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان 11:51 AM - 2021-08-03

لەبارەی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندروستی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێك ئاراستەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا دەكات.
ئەمڕۆ 3-8-2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری  تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:  لەبارەی رەوشی بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان،  ئێمە وەك وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ رێكخراوی  تەندروستی جیهانی ئەنجام دەدەین، دواتر راپۆڕتێكی تایبەت لەبارەی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دەخەینەڕوو، لە ژێر رۆشنیایی ئەو راپۆرتە و هەڵسەنگانە  دەتوانین راسپاردەكان  ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونوەی كۆرۆنا  بكەین.
وتیشی: ئەوەی هەیە لە كاتی ئێستا  باس دەكرێ   گەیشتونەنەتە هێلی سور " ئەوە ئێستا لە عیراق هەیە " ، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكەین، چونكە ئێمەن لە نارنجییەكی تۆخ بووین  و رێژە و ژمارەكان نەهاتوونەتە خوارەوە، بۆیە ئەگەر بارودۆخەخە سور بێت یان نارنجی تۆخ بێت دەمێنیتەوە سەر جۆری خۆپارێزی .
لەبارەی مانەوەی ئەم شەپۆڵەی كۆرۆنا وتی: بەگوێرەی  زانستی پەتازانی هەر شەپۆڵێكی ڤایرۆسی لە نیوان چوار بۆ شەش هەفتە دەخانەیەنێت، بەڵام ئەویش بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزی بۆیە لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییەكان ئەو قۆناغە تێدەپەڕێندرێت.
PUKmedia  تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket