riklam

ناحیه‌ی ره‌شاد.. تیرۆرستێك كوژرا

کوردستان 10:41 AM - 2021-08-03

شه‌وی رابردوو له‌سنووی ناحیه‌ی ڕه‌شادی پارێزگای كه‌ركوك تیرۆرستانی داعش په‌لاماری هێزه‌كانی لیوای 18ی فیرقه‌ی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵیاندا له‌و ناوچه‌یه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش رایگه‌یاند، دوای شه‌ڕوپێكدادان دوو پۆلیس كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌باره‌ی هه‌مان په‌لامار شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عیراق بڵاوی كرده‌وه‌: له‌و شه‌ڕ و پێكدادانه‌دا تیرۆرستێكی داعش كوژراوه‌.

ئه‌نجامدانی ئه‌و په‌لاماره‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ڕۆی 28-7-2021، ه‌وه‌ ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازی له‌ناوچه‌كانی باشوورو خۆرئاوای كه‌ركوك له‌لایه‌ن هێزه‌ عیراقییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستیپێكراوه‌ و چوار فیرقه‌ی سه‌ربازی له‌پۆلیسی فیدراڵی و سوپای عیراق له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا به‌شدارن كه‌وابڕیاره‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌ 10ڕۆژ به‌رده‌وام بێت بۆ كیوماڵكردنی ناوچه‌كه‌ له‌پاشماوه‌ی داعش و شانه‌ نووستوه‌كانی.

PUKmedia محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د- كه‌ركوك

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket