riklam

داهاتی نەوتی مانگێك زیاتر لە 6 ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بووە

عیراق 05:36 PM - 2021-08-01

وەزارەتی نەوتی عیراق رایدەگەیەنێت: مانگی رابردوو زیاتر لە 90 ملیۆن بەرمیل نەوت لەناوەڕاست و باشورو كەركوكەوە هەناردەی دەرەوە كراوەو هەر بەرمیلێكیش بەزیاتر لە 72 دۆلار فرۆشراوەو كۆی داهاتەكەشی زیاتر لە 6 ملیارو 500 ملیۆن دینار بووە.
وەزارەتی نەوتی عیراق بڕی نەوتی هەناردەكراو و داهاتەكەی بۆ مانگی 7ی رابردوو بڵاوكردەوەو رایگەیاند: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكانی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق(سۆمۆ) مانگی 7ی رابردوو بڕی ئەو نەوتەی هەناردەكراوە 90 ملیۆن و 467 هەزارو 794 بەرمیل بووە.
رونیشیكردوەتەوە: داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو 6 ملیارو 513 ملیۆن و 792 هەزار دۆلار بووەو هەر بەرمیلێك نەوتیش بەتێكرا لەو مانگەدا بە زیاتر لە 72 دۆلار فۆرشراوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی نەوتی عیراق، لەمانگی رابردوودا كۆی ئەو نەوتی هەناردەكراوە لەكێڵگە نەوتییەكان ناوەڕاست و باشوری عیراق بڕەكەی 87 ملیۆن و 455 هەزارو 359 بەرمیل بووە، لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە كە رەوانەی بەندەری جەیهانی توركیا كراوە 3 ملیۆن و 12 هەزارو 435 بەرمیل بووە.
ئەوەشی خستوەتەڕوو كە لەماوەی مانگی رابردوودا تێكڕای رۆژانەی نەوتی هەناردەكراو 2 ملیۆن و 918 هەزار بەرمیل بووە. 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket