riklam

شۆخ ڕزگار بۆ PUKmedia: گه‌شبینم له‌پاڵه‌وانێتیه‌كان ئاستێكی باش به‌ده‌ستبهێنم

هەمەرەنگ 10:11 AM - 2021-07-04
.

.

سه‌ره‌تا ده‌مانه‌وێ بزانین شۆخ كێیه‌؟
و/من شۆخ ڕزگار فه‌تاح   ته‌مه‌نم  24 ساڵه‌و ده‌رچووی به‌شی وه‌رزشم، له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایكبووم و ئێستاش دانیشتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌م.

٭سه‌ره‌تا چۆن بیرت له‌وه‌كرده‌وه‌ له‌دونیای وه‌رزش وپاسكیل سواریدا خۆت ببینیته‌وه‌و كه‌ی ده‌ستت به‌پاسكیل سواری كرد؟

و/خێزانه‌كه‌م  و جێگری سه‌رۆكی پاسكیل سواری كوردستان  زۆر هاوكار و پاڵپشتم بوون و ده‌ستم به‌كاری پاسكیل سواری كرد وابۆماوه‌ی دووساڵ زیاتره‌ ده‌ستم پێكردووه‌و ئێستاش به‌رده‌وامم .

٭وێڕای به‌ربه‌ست وڕێگرییه‌كان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا كێ هانده‌رت بوو كه‌دونیای پاسكیل سواری هه‌ڵبژێری وبچیته‌ ناو كایه‌یی وه‌رزشی خانمانه‌وه‌؟
و/وه‌ك وتم خێزانه‌كه‌م و جێگری پاسكیل سواری كوردستان هاوكارو پاڵپشتم بوون و دڵخۆشم به‌هاوكاریی وهانده‌ربوونیان.

٭تاچه‌ند پێتوایه‌ پاسكیل سواری لای خانمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو ده‌وروبه‌ری به‌ره‌و پێشه‌وه‌ چووه‌و هه‌نگاوی ناوه‌؟

و/ئه‌توانم بڵێم پێشكه‌وتنێكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینه‌وه‌ به‌هۆی  ئه‌و خول و ڕاهێنانه‌ی به‌خانمانی شاره‌كه‌مان ده‌كرد رێژه‌ی به‌كارهێنانی پایسكل له‌لایه‌ن  ئافره‌تانه‌وه‌ تابێت ڕوو له‌ زیاد بوونه‌.

٭به‌شداری چه‌ند پاڵه‌وانێتیتان كردووه‌و وه‌ك وه‌رزشی پاسكیل سواری له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم؟

و/به‌شداریم  له‌ یه‌ك پاڵه‌وانیه‌یه‌تی پایسكلسواری شاخی له‌ سه‌رئاستی عیراق كردوه‌  بۆ هاندانی كچان وهاتنه‌ناوه‌وه‌یان بۆ نێو وه‌رزشی پایسكلی شاخی بوو ئه‌وه‌ش زۆر دڵخۆشی كردم.

٭تاچه‌ند شۆخ خان گه‌شبینه‌ له‌داهاتوودا بتوانێت له‌پاڵه‌وانێته‌ جیهانیه‌كاندا وه‌ك پاسكیل سوارێك به‌شداری پێشبڕكێ كان بكات؟
 و/زۆر گه‌شبینم له‌داهاتوودا به‌شداری له‌پاڵه‌وانییه‌تیه‌كانی جیهان كه‌م و ئاستێكی باش به‌ده‌ست بێنم.

٭وه‌ك ڕاهێنه‌رێكی پاسكیل سواری بیرت نه‌كردووه‌ته‌وه‌ له‌بواری تری وه‌رزشیدا كاربكه‌یت وڕۆڵ بگێڕیت؟

بیرم له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌  له‌ داهاتودا  له‌ هۆڵی له‌شجوانی خانمان كار بكه‌م  و هانی خانمان بده‌م بۆ وه‌رزشكردن.
٭دوا وته‌تتان چیه‌؟

و/هیوادارم كچانی شاره‌كه‌مان زیاتر بێنه‌  ناو وه‌رزش  و كار له‌سه‌ر وه‌رزشه‌ جیاوازه‌كان بكه‌ن ، چونكه‌ وه‌رزش  ده‌رونێكی  ئارام و جه‌سته‌یه‌كی  ته‌ندرووست  به‌رهه‌م ده‌هێنێت ،وه‌سوپاس بۆ ئێوه‌ش كه‌ ئه‌م دیداره‌تان بۆ ئێمه‌ ڕه‌خساند.

PUKmedia  دیداری:  ڕێباز حه‌سه‌ن كه‌ڵهوڕیی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket