riklam

پێنجوێن..گەرما هاوڵاتیان دەنێرێتە ناوچە گەشتیارییەکان

هەمەرەنگ 06:16 PM - 2021-06-30
.

.

بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما وای لە هاووڵاتیان کردووە بەدوای ناوچەیەكی فێنك و گەشتیاری گونجاو بگەڕێن، بەشێكی بەرچاوی هاووڵاتیانیش سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی سنوری قەزای پێنجوێن دەكەن بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش.

زانا ڕەحمان: قائیمقامی قەزای پێنجوێن  بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: قەزای پێنجوێن بەهۆی ئەوەی ناوچەیەكی هەڵکەوتەی جوگرافیایی كوێستانییە سروشتێكی دڵگیرو فینک و جوانی هەیەو زۆر شوێنی ئەكرێت وەك ناوچەی گەشتیاری سەیری بكرێت، هاوڵاتیان سەردانی بکەن، بەڵام بە دیاریكراوی زۆربەی هاووڵاتی ڕووی تێدەكەن ناوچەی گەشتیاری (بلكیان  و گۆڵێ)یە ،لەوەرزی هاوین دا لە وەرزی بەهاریش (سێچاکان)ە .

وتیشی:چەند ناوچەیەکی گەشتیاریمان هەیە لە قەزاکەدا ئەوانیش گۆڵی و سێچاکان و چوارباخ و بلکیان.

زیاتر وتیشی: لەم کاتەدا سەیرانگای گۆڵێ و بلکیان خەڵکێکی زۆر ڕووی لێ دەکەن، زیاتریش سەیرانگای گۆڵی بە هۆی ئەوەی ئاوێكی زۆری هەیە ناوچەیەکە، زۆرترین گەشتیار سەردانی دەكات.

ئاماژەی بەوەشکرد: نەمان توانییوە بەپێی پێویست پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی بۆ جێبەێبكەین بۆ ئەوەی گەشتیارإکی زیاتر سەردانی ناوچەکە بکەن.

قائیمقام  ئاماژەی بەوەشکرد:ساڵانە گەشتیاریکی زۆر لەگەڵ ئەوەی خزمەتگوزرای بۆ نەکراوە بەشێوەیەکی پێویست سەردانی ئەم ناوچانە دەکەن، بەڵام سروشتی ناوچەكە شوێنەکە گەشتیارانی بەلای خۆیدا ڕاكێشاوە.

ئەوەشی خستەڕوو: پێشتر پڕۆژەیەكمان هەبوو بەناوی (سێ چاكان) بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و سەرفنەکردنی بودجە كارەكانی ڕاوەستا وە لەئێستادا.  

ئاماژەی بەوەشکرد: سەیرانگای (گۆڵێ) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانییەوە نزیكەی 32 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و خەرج كراوە،  بەڵام هەندێک وردەکاری ماوە تەواو بکرێت.
 
PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان_شارەزوور

photo_2021-06-30_17-43-25.jpg

photo_2021-06-30_17-43-03.jpg

photo_2021-06-30_17-42-54.jpg

photo_2021-06-30_17-43-24.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket