riklam

بەوێنە.. چنینەوەی تەماتە لە دەشتی شارەزوور

هەمەرەنگ 02:52 PM - 2021-06-28
.

.

لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و گەرما، لەشارەزوور لەلایەن جوتیارانی ناوچەکە دەست کراوە بە چنینەوەی تەماتە..

جوتیاران لە بەیانی زووەوە سەردانی زەویەکانیان دەکەن و تاکاتژمێر 9 بەیانی بەرهەمی تەماتە و خەیار و شوتی و کاڵەک کۆدەکەنەوە..

جوتیاران ڕایدەگەیەنن کە ئەم ساڵ کەم بارانی کاریگەری کردوەتە سەر بەرهەمەکانیان، هەرچەندە بەرهەمیان هەبووە بەڵام ساغ نەبوونەوەی لە بازاردا گرفتی بۆ ئەوان دروست کردووە..

سالار ئەحمەد تەمەنی 49 ساڵە وەک خۆی دەڵێت هەر لەمنداڵیەوە کاری جوتیاری کردووە لە دەشتی شارەزوور تاوەکو ئێستاش بەردەوامە، ئەو بۆ PUKmedia وتی؛ ئێستا کەوەرزی هاوین و پلەکانی گەرما بەرزن، وای کردووە بەشێکی بەرهەمە هاوینەییەکان پێ بگەن و کۆبکرێنەوە، لەوانەش تەماتە بەڕێژەیەکی زۆر و شوتی و کاڵەک و خەیار و چەند بەرهەمێکی تر ..

وتیشی؛ ئەم ساڵ کەم بارانی لەناوچەکە کاریگەری تەواوی هەبووە لەسەر بەرهەمەکان و کاتی کۆکردنەوەی بەرهەمەکانیش پێش کەوتووە، بەڵام لەگەڵئەوەشدا بەرهەمەکان باشن ..

ئەو ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد؛ گرفتی ئێمەی جوتیار ساغ نەبوونەوی بەرهەمەکانمانە ، لە عەلوە و  لە بازاردا پارە ناکات و هەقی ماندوو بونەکەشمان دەرناهێنێت..

سالار داوایەکی تایبەتی ئاراستە وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم کرد کەڕێگری بکات لە هاوردە کردنی بەرهەمە ڕۆژانەییەکان وەک تەماتەو خەیار و چەند بەرهەمێکی تر، جونکە ئەو هاوردە کردنە زیانێکی زۆری بە ئێمەی جوتیاران گەیاندووە.

لە دەشتی شارەزوو ساڵانە بری 500تەن تەماتە و هەروەها زیاتر لە 200تەن بەرهەمەکانی تر دەبرێتە عەلوەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستان.

PUKmedia جەمال سەرگەتی
فۆتۆ؛ شاد ابراهیم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket